
وەزارەتى دارایی: تاوەکو کۆتایی ساڵ ڕێگە بە هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2024 دەدرێت.
ڕێگەپێدانەکە لە ڕۆژی یەکشەممە 1/11ەوە دەبێت تاوەکو 31ـى کانونى یەکەم.
بەڕێوەبەرایەتى گشتیی گومرگی سەر بە وەزارەتى دارایی و ئابوورى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا بە هەموارکردنى ئەو ڕێنماییەى کە بۆ هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل پێشتر دەرکراوە و بڕیاربوو لە 1ـى تشرینى دووەمى 2026ـەوە ڕێگە بە هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2024 نەدرێت.
ڕێگە بە هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2024 بدرێت.
تاوەکو 31ـى کانوونى یەکەمى ئەمساڵ کە کۆتا ڕۆژى ساڵى 2026ـە.
لە هەرێمى کوردستان ڕێگە بە هاوردەکردنى سێ مۆدێل ئۆتۆمبێل دەدرێت، ساڵانە لە 1ـى تشرینى دووەم مۆدێل دەگۆڕێت، بەڵام ئەمساڵ بەهۆى دۆخى ئاڵۆزى ناوچەکە و ڕاوەستان و خاووبوونەوەى جوڵەى بازرگانى، هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2024 درێژکرایەوە و ئێستا ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2024، 2025، 2026 و 2027 هاوردە دەکرێت، لە سەرەتاى ساڵى داهاتوویشەوە ڕێگە بە هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2024 نادرێت.

