ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق 30 ڕۆژ وەرزى یاسادانانى درێژکردەوە

ئارام قەرەداغی1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • ڕەشنووسى پرۆژەیاساى بودجەى 2027 لە وەزارەتى داراییە.

  • لە سەرەتاى مانگى داهاتووەوە پشووى نوێنەران دەستیپێدەکرد.

  • چەندین ماددە و بڕگەى ڕەشنووسى بودجە مشتومڕیان لەسەرە.


ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق 30 ڕۆژ وەرزى یاسادانانى درێژکردەوە، ئەوەش بە مەبەستى پەسەندکردنى پرۆژەیاساى بودجەى ساڵى 2027.


زانیارییەکان لەو بارەیەوە:

  • درێژکردنەوەى وەرزى یاسادانان لەسەر داواکاریی زیاتر لە 50 پەرلەمانتار بووە.

  • بەگوێرەى ماددەى 58ـى دەستوورى عێراق دەکرێت ماوەى وەرزى دووەمى یاسادانان درێژبکرێتەوە بەو مەرجەى زیاتر نەبێت لە 30 ڕۆژ.

  • ماددەى 57ـیش ڕێگە بە ئەنجوومەنى نوێنەران دەدات ئەو وەرزە درێژ بکاتەوە کە بودجەى تیادا تاوتوێ دەکرێت.

پڕۆژەیاساى بودجەى 2027

  • بڕیار بوو لە ناوەڕاستى ئەم مانگەدا ڕەوانەى ئەنجوومەنى نوێنەران بکرێت.

  • لە هەنگاوێکى چاوەڕواننەکراودا ڕەشنووسى پڕۆژەیاساکە لە ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقەوە نێردرایەوە بۆ وەزارەتى دارایى.

  • بۆ هەموارکردنەوە و دابینکردنى تەرخانکراوى داراییە بۆ ئەو وەزارەتانەى زیادکراون.

  • هەرێمى کوردستان تێبینى زۆرى لەسەر ڕەشنووسى بودجە هەیە.

ئەنجوومەنى نوێنەران، لە ساڵێکدا دوو وەرزى یاسادانانى هەیە کۆتایی هەر وەرزێک بۆ 30 ڕۆژ پشوو وەردەگرێت، بڕیار بوو لە یەکى تشرینى دووەم پشووى وەرزى یاسادانان دەستپێبکات تاوەکو یەکى کانوونى یەکەم بخایێنێت.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

پرۆژەیاساى بودجە نەنێردراوە؛ 10 ڕۆژى دیکە پشووى پەرلەمانە

کەناڵ8 ڕەشنووسى ماددەى 10ـى پرۆژەیاساى بودجە تایبەت بە هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە

Loading related news...