کۆشکی کریملن: کۆبوونەوەکەی پوتن و پزیشکیان هیچ پەیامێکی بۆ ترەمپ تێدا نەبووە

کۆبوونەوەى مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارى ئێران و ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکى ڕووسیا
کۆبوونەوەى مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارى ئێران و ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکى ڕووسیا

پووختەى هەواڵەکە

  • کۆشکی کریملن: کۆبوونەوەکەی پوتن و پزیشکیان هیچ پەیامێکی بۆ ترەمپ تێدا نەبووە.
  • کۆشکی کریملن: کۆبوونە و گفتوگۆکانی پزیشکیان و پوتن دووقۆلێ و دۆستانە بوون.

دیمتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کریملن، لە وەڵامی پرسیاری میدیاکاران ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەی نێوان مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران و ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی وڵاتەکەی هیچ پەیامێک لەڕێگەی ڕووسیاوە بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نە نێردراوە".


کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەى کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان

  • پێش دەستپێکردنی دوو لووتکە لە تورکمانستان ئاژانسی هەواڵی ڕووسیا بڵاویکردەوە، ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، مەسعود پزیشکیان کۆبووەتەوە.
  • جەختیان لە کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵات، پاراستنی بەرژەوەندیی نەتەوەیی و سەقامگیریی ناوچەکە کردووەتەوە.

لە بارەی کات و ساتی کۆبوونەوەکەوە، پیسکۆف بە میدیاکارانی ڕاگەیاند، "سەرەتا بڕیار بوو کە ئەمڕۆ هەینی ئەو دیدارە بەڕێوەبچێت، بەڵام دواتر بە هۆکاری کەمیی کات بڕیار درا دیدارەکە ڕۆژێک زووتر ئەنجامبدرێت".

سامیا حەسەن

Fri Oct 09 2026

Loading related news...