مامۆستا و فەرمانبەرانی خوێندنی باڵا ناتوانن لە زانکۆ و پەیمانگە ئەهلییەکان وانە بڵێنەوە

پووختەى هەواڵەکە

  • وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، بڕیارەکەى دەرکردووە.

  • ئامانجی بڕیارەکە بۆ دەرفەت دانە بەوانەى هەڵگرى بڕوانامەى باڵان و دانەمەزراون.


وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە نووسراوێکدا کە لە لایەن حەیدەر بەها، وەزیری خوێندنی باڵاوە واژۆکراوە و ئاڕاستەی سەرجەم زانکۆکان کراوە تیایدا هاتووە، ڕێگە نادرێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ، یاخود ئەوانەی لە بارەگای وەزارەتن، وەک وانەبێژ یان ڕاوێژکار لە زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگەکان وانە بڵێنەوە.


بڕیارەکەى وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق

  • ئامانج بۆ دەرفەت دانە بەو کەسانەى هەڵگرى بڕوانامە باڵاکانن، و دانەمەزراون.

  • تاوەکو لە زانکۆ و پەیمانگەکان وانە بڵێنەوە و کەمی میلاکاتیش دروست نەبێت.

وەزارەتەکە گشتاندێکی پێشووی فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدانی هەڵوەشاندووەتەوە، کە لە ساڵی 2023 دەرچووە، کە ڕێگەی دابوو مامۆستایان و کارمەندانی وەزارەتەکە لە زانکۆ و پەیمانگە ئەهلێیەکان وانە بڵێنەوە.

ئارام یوسف

Thu Nov 05 2026

Loading related news...