
عەلى زەیدى بە سەردانێک گەیشتە بەحرەین
گوتەبێژى حکومەتی عێراق دەڵێت ، تاوتوێى هەماهەنگیی سیاسى و ئابووریى دەکرێت.
حەیدەر عەبودی دەشڵێت، باس لە چۆنیەتى ڕێگریکردن لە گرژییەکان دەکرێت.
نووسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، عەلى زەیدى، بە سەرۆکایەتى شاندێکى باڵا و بە سەردانێکى فەرمى گەیشتە شارى مەنامە پایتەختى وڵاتى بەحرەین .
لە سەردانەکەیدا بۆ وڵاتى بەحرەین عەلى زەیدى لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە تاوتوێى هەماهەنگیی سیاسى و ئابووریى نێوان هەردوو وڵات دەکات.
پەرەسەندنەکانى ناوچەکە و چۆنیەتى ڕێگریکردن لە گرژییەکان گفتوگۆ دەکەن.
سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە کۆدەبێتەوە.
سەردانەکە تەواوکاریی ئەو زنجیرە سەردانانەیە کە سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ هەریەک لە واشنتن و ئەنقەرە و تاران و پاریس و بەرلین و دەوحە و ریاز و عومان و دیمەشق ئەنجامیداون.
