
دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ئەتۆمی و تیشکدانەوە و کیمیایی و بایۆلۆجی، هاوڵاتییانی عێراق دڵنیا دەکاتەوە.
پاراستنی هاوڵاتییان و ژینگە کاری لە پێشینەیانە.
بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ئاستی تیشکدانەوە و ئاشکراکردنی هەر گۆڕانکارییەکی ناسروشتی دەکەن.
فازڵ حاوی، سەرۆکی دەستەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، هەڵسەنگاندنیان بۆ مەترسییەکان لەسەر چەند بنەمایەک کردووە، لە پێش هەموویانەوە دووری ئەو پێگانەی باس لە بە ئامانجگرتنیان دەکرێت لە عێراقەوە، کە سەدان کیلۆ مەتر دوورن، لەگەڵ سروشتی تایبەتمەندییە جیۆلۆجییەکانی ناوچەکە، چونکە بەشێک لەو پێگانە دەکەونە ناوچەی شاخاوییەوە، کە پێکهاتەکەی بەردی گرانێتە و 100 مەتر لە ژێر زەویدایە.
ڕاگەیێنراوى دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ئەتۆمی و تیشکدانەوە و کیمیایی و بایۆلۆجی
ئەو هۆکارانە وادەکەن هەر تەقینەوەیەک ڕووبدات، بەشی گەورەی تەقینەوەکە کاریگەریی نەمێنێت.
ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ماددەی تیشکدانەوە بکات.
سەرەڕای کاریگەریی ئاڕاستەی با لە چینە بەرزەکان، کە دوورن لە خاکی عێراق و گەیشتنیان بە کەشوهەوای عێراق لاواز دەکات.
لە ڕێگەی ژوورێکی فریاگوزاریی ناوەندییەوە بۆ ڕووداوە ئەتۆمی و تیشکدانەوەکان.
پلانیان داناوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر ڕووداوێک بە درێژایی سنوورەکان.
لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بڵاودەکەنەوە.
دەستەکەیان بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون بۆ پێشهاتە هەرێمایەتییەکان.
بەردەوام دەبن لە هەڵسەنگاندنی ئاماژە هونەری و زانستییەکان بە شێوەیەکی بەردەوام.
داوا لە هاوڵاتییان دەکات پشت بە زانیاریی لایەنە فەرمییەکان ببەستن و باوەڕ بە چەواشەکارییەکان نەکەن.
لە پێش هەڵبژاردنەکانى نیوەخولى ئەمریکا، تەکەر کارڵسن، میدیاکاری دیاری ئەمریکا، هۆشداریدا لەوەی ڕەنگە ئیدارەی ترەمپ هێرشێکی ئەتۆمی بکاتە سەر ئێران، ئەوەش لە ژێر فشاری چڕی بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل.
