
وەزیرى داد لەگەڵ عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق کۆبوەوە.
عەلى زەیدى بڕیاریدا پێنج ملیۆن لیتر گاز بۆ مۆلیدەکان دابین بکات.
د. خالد شوانى، وەزیرى دادى عێراق، ڕاگەیێنراوێکى لە بارەى دۆخى کەرکووک دەرەنجامى هەوڵەکانى بڵاوکردەوە و ئاشکرای کردووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران، دوای تاوتوێکردنی کێشەی کەمیی کارەبا و نیگەرانییەکانی هاووڵاتیانی شارى کەرکووک، بە سوپاسەوە جەنابی سەرۆکوەزیران چەند بڕیارێکی گرنگی بۆ کەرکوک دەرکرد.
دابینکردنی 5 ملیۆن لیتر گاز بۆ مۆلیدەکان.
زیادکردنی 150 مێگاوات کارەبا بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەی کارەبا.
دابینکردنی هەلی کار بۆ خەڵکی کەرکوک.
لە لایەن ئەو کۆمپانیا بیانییانەی کە لە پارێزگاکەدا کار دەکەن.
د. خالد شوانى، وەزیرى دادى عێراق، لە کۆتایی ڕاگەیێنراوەکەیدا، ئاماژەى بەوەشکردووە، بە ناوی خۆمان و نوێنەرانی کەرکوکەوە، سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاڕاستەی سەرۆکوەزیران دەکەین بۆ هاوکاری و بە دەنگەوەهاتنی بەردەوامی بە مەبەستی چاککردنی دۆخی شارەکەمان.
عەلى زەیدى پشکی کەرکووکی لە کارەبا و سووتەمەنی زیادکرد
دیمەنى نوێ؛ لە کەرکووک خۆپیشاندانە و مۆلیدەکان کوژێنراونەتەوە