
گرووپی ئەنساڕوڵا ئەوفیا، هەڕەشەی بە ئامانجگرتن و وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک دەکات، لە لایەن ئەمریکا بکرێتەسەریان
هیچ ڕێککەوتنێک نییە وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا نەدەینەوە.
عەلی حسێن فەتلاوی، گوتەبێژی ئەنساڕوڵا ئەوفیا بە کەناڵ8ی ڕاگەیاند، گرووپەکانی مقاوەمەی ئیسلامی، لەسەر هەموو ئاستەکان، وەڵامی هەر هێرشێک دەدەنەوە بکرێتەسەر بەرەی مقاوەمە و سەرکردەکانی لەناو خاکی عێراق و، لووتکەی بێشەرمییە ئەگەر وەڵامی هێرشێکی لەو جۆرەی ئەمریکا نەدەنەوە.
هیچ ڕێککەوتنێکیان نییە بۆ وەڵامنەدانەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر بەرەی مقاوەمە لەسەر داواکاریی حکومەت.
پێویستە حکومەت توانای پاراستنی گەل و خاکی عێراقی هەبێت.
مقاوەمە بە هەموو توانایەوە وەڵامی هەر هێرشێک دەداتەوە بکرێتەسەریان.
گوتەبێژی ئەنساڕوڵا ئەوفیا، هێرش دەکاتەسەر ئیدارەی ئەمریکا و ڕایگەیاند، جیهان ئێستا تێگەیشتووە، ئەو سیاسەتە قێزەونە قبوڵناکات، کە دژی گەلانی لاواز پەیڕەو دەکرێت.
فەتلاوی جەختلەوە دەکاتەوە، ئێستا جیهان باش دەزانێت سیاسەتەکانی حکومەتی ئەمریکا هەڵە و پەلەیە و دوورە لە واقیعەوە.
