کەشناسیى عێراق هۆشدارى لە دروستبوونى لافاو لە هەرێمى کوردستان دەدات

دیمەنێکی لافاوەکە
دیمەنێکی لافاوەکە

پووختەى هەواڵەکە

  • لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، شەپۆلی با و بۆرانی بەهێز ڕوو لە هەرێمى کوردستان دەکات.

  • کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان و ناوەڕاستى عێراق دەبێت.


دەستەى کەشناسیى عێراق، دەشڵێت، بەهۆى شەپۆلى با و بارانی بەهێز، لە ڕۆژانى شەممە و یەکشەممەى هەفتەى داهاتوو، ئەگەرى بارینى تەرزە و دروستبوونى لافاو هەیە.


کاریگەرى شەپۆلەکە

  • شەپۆلى بارانبارینی زۆر بەهێز بەڵام کورتخایەن لەو دوو ڕۆژەدا لە ناوچە جیاوازەکان ئەگەری ڕوودانی هەیە.

  • دەبێتە هۆى دروستبوونى لافاو لە سنوورێکى دیاریکراودا.

  • بە گوێرەى پێشبینییەکان لە بەیانى ڕۆژى دووشەممەوە کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر هەرێمى کوردستان کۆتاییدێت.

  • کاریگەریی شەپۆلەکە لەسەر هەرێمى کوردستان زۆر زیاتر دەبێت و لە چەند ناوچەیەک ئەگەری بارانبارینی زیاتر لە 100 ملم پێشبینیکراوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

باران بە هەورەبروسکەوە دەستیپێکردووە

Loading related news...