کۆبوونەوەى سەرکردایەتى یەکێتى کۆتاییهات و کەمێکى دیکە بافڵ جەلال تاڵەبانى پەیامى دەبێت

زانیاریى بە کەناڵ8 گەیشت کە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بە سەرۆکایەتیى بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆتاییهات. بە گوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، ، کەمێکى دیکە بافڵ جەلال تاڵەبانى، پەیامى دەبێت.


هەرێمى کوردستان لە بەردەم چەند سیناریۆیەکدایە:

سیناریۆى یەکەم:

بەردەوامبوونى پەرلەمان، بەڵام بایکۆتکردنى حکومەت لەلایەن یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و هەوڵدانى پارتى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ.

سیناریۆى دووەم:

گەڕانەوەى یەکێتى بۆ کۆبوونەوەکانى پەرلەمان و ڕێککەوتنى یەکێتى و پارتى لەسەر پێکهێنانى کابینەى دەیەم.

سیناریۆى سێیەم:

پێکهێنانى حکومەت و دەستبەکاربوونى کابینەى نوێ بەبێ بەشداریی یەکێتى و نەوەى نوێ.

سیناریۆى چوارەم:

کە لەکاردانەوەى سیناریۆى سێیەم دێتە ئاراوە، دوو ئیدارەیی لە هەرێمى کوردستان ڕادەگەیێنرێت.

Loading related news...