
کاردانەوەکانى کاراکردنەوەى پەرلەمان بەبێ سازان بەردەوامن.
یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بەشێوەیەکى فەرمیى پرسى کاراکردنەوەى پەرلەمان تاوتوێ دەکات.
ژمارەیەک سیناریۆ بۆ دۆخى سیاسى و پڕۆسەى حوکمڕانى لە ئارادان.
زانیاریى بە کەناڵ8 گەیشت کە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بە سەرۆکایەتیى بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستیپێکرد و تاوتوێى کاراکردنەوەى پەرلەمان دەکرێت.
کۆبوونەوەکە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ پەرلەمانی کوردستان بەبێ بەشداریی یەکێتی و زۆرینەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کرا و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرا.
بەردەوامبوونى پەرلەمان، بەڵام بایکۆتکردنى حکومەت لەلایەن یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و هەوڵدانى پارتى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ.
گەڕانەوەى یەکێتى بۆ کۆبوونەوەکانى پەرلەمان و ڕێککەوتنى یەکێتى و پارتى لەسەر پێکهێنانى کابینەى دەیەم.
پێکهێنانى حکومەت و دەستبەکاربوونى کابینەى نوێ بەبێ بەشداریی یەکێتى و نەوەى نوێ.
کە لەکاردانەوەى سیناریۆى سێیەم دێتە ئاراوە، دوو ئیدارەیی لە هەرێمى کوردستان ڕادەگەیێنرێت.
ئاڵا تاڵەبانى: پارتى لە بەغداد داواى هاوبەشى دەکات و لە هەرێمى کوردستان خۆى جێبەجێى ناکات
پــەرلــەمــانــى کــوردســتــان؛ سازان یان ترازان
نێچیرڤان بارزانى: پێشوازی لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکەم
د. یوسف گۆران: نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بوو.. بەڵام نەخۆشەکە مرد!