کەناڵ8 نهێنیی کاراکردنەوەی پەرلەمان لەلایەن پارتییەوە ئاشکرا دەکات

پووختەى ڕاپۆرت

  • باڵێکی ناو پارتی دەیەوێت لە ڕێگەى پەرلەمانەوە ژمارەیەک بڕیاری حکومەتی کاربەڕێکەر بکات بە یاسایی.

  • بڕیارەکان لەلایەن نووسینگەى مەسرور بارزانى و بەناوى حکومەتەوە دەرکراون.

  • 14ـی مانگی داهاتوو دادگای فیدراڵی لەسەر چەند سکاڵایەکی سەر حکومەتی کاربەڕێکەر کۆدەبێتەوە.


لە دواى کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان، هەموو لایەنەکان، لە ڕاگەیێنراوەکانیان باسیان لەوەکرد کە لەگەڵ کاراکردنەوەى پەرلەماندان، بەشێوەیەک ئەو درزە سیاسییەى کە هەیە گەورەترى نەکات. بەڵام بۆچوونى زۆرینەى شارەزایان و لایەنەکان وایە کە پارتى دیموکراتی کوردستان وەک ئەوەی ویستی وابووبێت، ئەم درزەى کرد بە دۆڵێک.

جاران ناکۆکییەکە تەنیا لەنێوان هاوپەیمانییەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ بوو لەگەڵ پارتی، بەڵام ئێستا پارتی بەرەیەکی گەورەتری لە بەرامبەر خۆی دروستکردووە و بەشێکی زۆری لایەنە سیاسییەکان کە ئێستا لە جەمسەرێکدان و خاوەنی 48 کورسین لەگەڵ پارتى و چەند ئەندام "پەرلەمانێکی کڕدراو" کە 52 کورسین لە جەمسەرێکدان.


پارتى بۆچى ئەم کارەى کرد؟

  • پارتی بەتایبەت باڵی ناو حکومەتیان، لە ڕێگەى پەرلەمانەوە دەیانەوێت ژمارەیەک بڕیار کە لەکاتى حکومەتى کاربەڕێکەرى دەریانکردووە، بیکەن بە یاسایی.

  • نووسینگەی سەرۆکوەزیران لە غیابی پەرلەمان و نەبوونی چاودێر بەسەر کارەکانی حکومەت چەند بڕیاری دەرکردووە کە پێویست بوو لە پەرلەمانەوە بدرێن.

  • بڕیارەکان لە بەرژەوەندیی چەند کۆمپانیایەکدا بوون.

شێوازى دەرکردنى بڕیارەکان:

  • بڕیارەکانى حکومەت زۆربوون کە زۆربەیان بەبێ گەڕانەوە بۆ کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى وەزیران و بۆ پەرلەمان دەرکراون، ئەوانیش لە لایەن مەسرور بارزانى و نووسینگەکەى دەرکراون.

  • نووسینگەی مەسرور بارزانی گرێبەستى 110 ملیار دۆلاری کردووە، نەک چاودێریى پەرلەمان لەسەر گرێبەستەکە نەبووە، تەنانەت کۆدەنگى ئەنجوومەنى وەزیرانى لەسەر نەبووە.

  • گرێبەستەکە لە مانگی ئایاری ساڵی 2025 بوو لەگەڵ دوو کۆمپانیای گەورەی ئەمریکی واژۆ کرد، بانگەشەى ئەوە کرا بۆ پەرەپێدانی کەرتەکانی وزە، ژێرخان و پڕۆژە ستراتیجییەکانە.

  • نووسینگەی سەرۆکی حکومەت پڕۆژەى ڕووناکى ڕاگەیاند، بە نایاسایى نرخەکەى لە 10 دینارەوە بۆ هەر کیلۆواتێک کرا بە 85 دینار.

  • هەژمارى من یەکێکى دیکەیە لە پرۆژەکان بەبێ یاسا و چاودێریى پەرلەمان کرێى گواستنەوە لە هەر کەسێک دوو هەزار و پێنجسەد دینار و بەسەرەوە وەردەگیرێت.

نیگەرانى لە بڕیارەکان

بەشێکی پەرلەمانتاران لەم بڕیارانەی نووسینگەی سەرۆکی حکومەت نیگەران بوون، ژمارەیەک پەرلەمانتار لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان تۆمار کرد لەسەر ئەو کارانە و لەسەر پەرلەمان و لەسەر حکومەت و سەرۆکى حکومەتیش. چەند جارێک وەڵامی سکاڵاکە دواخرا. بڕیارە 14ـی مانگی داهاتوو دادگای فیدراڵی بڕیاربدات لەسەر ئەو سکاڵایانە.

  • ترسی پارتى ئەوەیە، کە دادگاى فیدراڵى ئەم کارانە بە نایاسایی لە قەڵەم بدات و هەر هەموویان هەڵبوەشێنێتەوە.

  • دەیانەوێت پێش 14ـی مانگی داهاتوو و دانیشتنەکەی دادگای فیدراڵی هەموو کارانە بە یاسایی بکەن.

  • ئەم نیازەش لە قسەکانى ڤالا فەرید بەناو سەرۆکى پەرلەمان بەدەرکەوت کاتێک داواى کرد ڕۆژی دووشەممە لیژنەی یاسایی دیاریبکرێت.

ناوەڕۆکى سکاڵاکان لە دادگاى فیدراڵى

  • سکاڵاکان لەلایەن ڕێبوار ئەوڕەحمان، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، نەوزاد لەتیف ڕۆستەم، یوسف حەمید سەعید و عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە دژی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

  • داواکاران لە سکاڵاکاندا داوا دەکەن، بڕیاربدرێت بە گۆڕینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ حکومەت کاربەڕێکەر، چونکە تەمەنی یاسایی حکومەت لە 10ـی تەمموزی 2023 کۆتایی هاتووە.

  • هەر لەو داوایەدا، داواکراوە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای 10ـی تەمموزی 2023ـەوە، تەنیا توانای ڕاییکردنی کارووباری ڕۆژانەی هەبێت، کە ناتوانرێت دوابخرێت.

  • لەگەڵ بڕیاردان بە نایاساییبوونی هەر بڕیارێکی ستراتیجی کە دوای کۆتاییهاتنی تەمەنی داویەتی، وەک ئەنجامدانی گرێبەست، هەموارکردنەوەی گرێبەستی پەیوەندیدار بە نەوت، غاز، کارەبا، سامانە سروشتییەکان و هەر بڕیارێکی دیکە کە پابەندیی دارایی و یاسایی یان سیاسیی درێژمەودای لێبکەوێتەوە.

داواشکراوە بڕیار بدرێت بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو بڕیار و ڕێکارانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای تەمەنی یاسایی خۆی دەریکردووە، بە تایبەت بڕیارەکانی پەیوەندیدار بە زیادکردنی نرخی کارەبا و زیادکردنی باج و ڕسومات و گرێبەستکردن یان هەموارکردنەوەی گرێبەستەکانی نەوت، کارەبا و هەر بڕیارێکی دیکە کە بارگرانى بەسەر خەڵک و هاوڵاتیان درووستکردووە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە و ژمارەیەک سیناریۆ لە ئارادان

دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکایەتی نوێی پەرلەمان دەکات

کەناڵ8

Thu Nov 05 2026

Loading related news...