
پایزى ئەمساڵ باران بەشێوەى پچڕپچڕ باریوە.
وادەى پەڵەیە و بارانى پێویست نەباریوە.
زۆرینەى شەپۆلەکانى ئەمساڵ تاوەباران و هەورەبروسکەیان لەگەڵدا بووە.
لە هەندێک ناوچە بارانبارین دەستیپێکرد و تاوەکو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوامیی دەبێت و هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت.
لە ئەنجامی کاریگەری هەردوو نزمە پەستانی دەریایی سپی ناوەراست و دەریای سوور، ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت.
نمەباران لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت.
پاشان بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکان بەسەنتەری شارەکانیشەوە کەهەندێکجار دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و بروسکە.
پێشبینی دەکرێت زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکانی هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک دابرین زیاتر بێت.
بۆ کاتەکانی کاریگەری شەو ناسەقامگیریی کەش بەردەوامی دەبێت بەتایبەت لە پارێزگاکانی دهۆک و هەڵەبجە.
کەشناسی لەبارەی سبەیەوە ڕایگەیاندووە، کاریگەری ناسەقاگیری کەش بەردەوامی دەبێت بەجۆرێک لەکاتەکانی بەیانی کاریگەری لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک دەبێت پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
کەشناسی دەڵێت “پێشبینی دەکرێت برێکی بەرچاو لەسنووری پارێزگاکانی هەولێر بەسەنتەری شار و هەروەها سلێمانی و کەرکووک و سنووری گەرمیان ببارێت، ناجێگری کەش بەردەوامی دەبیت بۆ کاتەکانی شەو و بەیانی شەممە”.
سبەی لەسەرتاسەری وڵات، بارانبارین تاوەکو شەممە بەردەوامیی دەبێت.
لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان ئەگەر هەیە هەورەبرووسکەی لەگەڵدا بێت.
دواکەوتنى پەڵە و باران لە کاتێکدایە کەشناسەکان پێشبینیان کردووە، پایز و زستانى ئەمساڵ باراناوى دەبن و تێکڕاى بارانبارین لە ساڵى ئاسایى زیاتر دەبێت.
