
ئەحمەد بەگی کوڕی حەسەن بەگی کوڕی عەزیز بەگی کوڕی کەریم بەگزادە، ناسراو بە ئەحمەد هەردی، یەکێکە لە دیارترین شاعیر و نووسەرانی کورد، ساڵی 1922 لە سلێمانی لەدایکبووە، ساڵی 1957 کۆمەڵێک هۆنراوەی بە ناونیشانی "رازی تەنیایی" بڵاوکردووەتەوە.
ئەحمەد هەردی:
ساڵی 1938، لە تەمەنی 16 ساڵیدا، هۆنراوەیەکی دەنگدانەوەی دروستکردووە و لەو کاتەوە نازناوی هەردی بە خۆی بەخشیوە
مامۆستای قۆناغی سەرەتایی و وانەبێژ و مامۆستای زانکۆ بووە
ماوەیەک سەرۆکی لقی سلێمانیی یەکێتیی نووسەرانی کورد بووە
جگە لە نووسینی شیعر لێکۆڵینەوەی هەبووە
شیعرەکانی لەلایەن گۆرانیبێژانەوە وەکو هۆنراوەی گۆرانی بەکارهاتوون
بای ئەجەل ھات و لەناو کاو، دەفتەری ژینی دڕیم
تاکوو دوێنێ خونچە بووم ئەمڕۆ بە ناحەق ھەڵوەریم!
وەک چۆن برووسکە نەونەمامێ داڕنێ، وەختی چرۆ
ھات و گوللـەی وێڵ لە ناکاو بێگوناهـ جەرگی بڕیم!

لە دیارترین شیعرەکانی:
ئەی دیدە پەری
چەپکە گوڵێک بۆ ست فاتمە
تەپڵی بەتاڵ
پەیامی یار
ئەحمەد هەردی، ڕێکەوتی 29ی تشرینی یەکەمی 2006، لە تەمەنی 84 ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.