تابلۆیەکی دەگمەنی مۆنێ ملیۆنان دۆلاری کۆکردەوە

پووختەی هەواڵ:

  • خانەی سۆسەبیز لە پاریس، پاش نمایشێکی بێوێنە، یەکێک لە تابلۆ دەگمەنەکانی کلود مۆنێی فرۆشت

  • لەمیانی زیادکردنە ئاشکراکەدا، تابلۆکە توانی بڕی 55 ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە

  • تابلۆکە لە سەرەتای بیستەکانی سەدەی ڕابردوو دروستکراوە

FILE PHOTO: A visitor walks past the painting

بە گوێری ڕاگەیێنراوی سۆسەبیز: ئەمە گرانبەهاترین تابلۆیە تاوەکو ئێستا لە فەڕەنسا و لەچوارچێوەی زیادکردنی ئاشکرادا بفرۆشرێت.


پێشووتر باوەڕ وابە تابلۆکە بەنزیکەی 30 ملیۆن دۆلار کۆدەکاتەوە، بەڵام توانی سەری هەمووان بسوڕمێنێت و بڕی 55 ملیۆن دۆلار بۆ خاوەنەکەی کۆبکاتەوە.

ئەم تابلۆیە:

  • بە ناونیشانی Iris لەنێوان ساڵانی 1924 و 1925 دروستکراوە

  • لە کۆتاییەکانی ژیانیدا کلود مۆنێ دروستیکردووە

  • مەتر و 60 بە مەتر و 80 سانتیمە

  • کانڤاسێکی ڕەسەنە و بێخەوشە

  • تاوەکو ئێستا ڤارنیش نەکراوە و هەمان ئەو چینەیە کە مۆنێ دروستیکردووە

کلود مۆنێ کێیە؟

حەسەن فەلاح

Thu Oct 29 2026

Loading related news...