
یەکەمجارە قالیباف و موجتەبا کۆدەبنەوە، بەڵام هیچ وێنە و دیمەنێکى کۆبوونەوەکە بڵاونەکراوەتەوە.
موجتەبا خامنەیى لەو کاتەوەى بووەتە ڕێبەرى نوێى ئێران دەرنەکەوتووە.
لە جەنگى ئێراندا قالیباف وەک کەسایەتییەکى کاریگەرى وڵاتەکە ڕۆڵ دەبینێت.
میدیایی ئێرانی بڵاویکردەوە، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران لەگەڵ موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵا کۆبووەتەوە.
دوایین پێشهاتەکانی جەنگ و دۆخی ئابووری، بەهێزکردنی پێکهاتەی دەسەڵاتی وڵات تاوتوێ کراون.
ڕۆڵی پەرلەمان لە پارێزگاری لە یەکگرتووی و یەکڕیزی کۆمەڵایەتی تاوتوێ کراوە.
بژێوی خەڵک و پێشخستنی بابەتە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەر و تێپەڕاندنی قەیرانە ئابوورییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
قالیباف، بەرنامە، پڕۆژەی پەرلەمان و ئامادەکارییەکان لە ئەگەری هەر پێشهاتێکی نوێی جەنگى پێشکەش بە ڕێبەری ئێران کردووە.
لە دوای دەستبەکاربوونی وەک ڕێبەری باڵای ئێران تاوەکو ئێستا هیچ وێنە، ڤیدیۆ و تۆمارێکی دەنگی موجتەبا بڵاونەکراوەتەوە، زیاتر پەیامەکانی بەشێوەی نووسراو بڵاودەکرێنەوە.
پێشتریش بانگەشەى ئەوەى کراوە لەگەڵ پزیشکیان کۆبووەتەوە، بەڵام هیچ وێنە یاخود ڤیدیۆییەک بڵاونەکرایەوە.
فاینەنشیاڵ تایمز: ترەمپ ڕێگریی لە هێرشێکی گەورەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کردووە




