لە ئوردن هێرشکرایە سەر کەنیسەیەک و بەهۆیەوە حەوت کەس کوژران

ئارام یوسف2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە

  • هێرشێکی چەکداری کرایەسەر کەنیسەیەکی پارێزگای کەرک لە ئوردن.

  • بەهۆی هێرشەکەوە تاوەکو ئێستا حەوت کەس کوژراون.


ميدياكانی ئوردن بڵاویانکردووەتەوە، دوو چەکدار لەکاتی ڕێوڕەسمی ئایینی ماڵئاوایی لە تەرمێک، لەناو کەنیسەی حەموود، تەقەیان لە ئامادەبووان کردووە.


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی کەرک:

  • بەهۆی ئەو هێرشە چەکدارییەوەکوژراو و بریندار هەیە.

  • حەوت کەس لە هێرشەدا کوژراون و لانیکەم 10کەسی دیکەش برینداربوون.

  • هێزە ئەمنییەکانی ئوردن، لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

  • دەزگای ئاسایش لەهەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکان و پاڵنەرەکانی پشت ڕووداوەکە.

ئەردەن و پێکەوە ژیان

ئەوەش لە کاتێکدایە ، پارێزگای کەرک لە باشووری ئوردن، خاوەن مێژوویەکی دێرینی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان موسڵمانان و پێکهاتە مەسیحییەکانە، کە تێیدا چەندین کۆمەڵگای ناسراوی مەسیحی وەک هەڵسا نیشتەجێن. هەرچەندە شانشینی ئوردن بە گشتی بە ناوچەیەکی ئارام و سەقامگیر دادەنرێت, بەڵام پێشتریش ڕووبەڕووی هەندێک هێرشی چەکداری بووەتەوە؛ لەوانەش هێرشەکەی 2016 بۆ سەر قەڵای کەرک لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە, کە بووە هۆی کوژرانی چەندین کارمەندی ئەمنی و هاووڵاتی و گەشتیارێکی بیانی.

ئەم جۆرە هێرشانەی کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کەنیسە و شوێنە ئایینییەکان دەکەنە ئامانج، لە مێژووی هاوچەرخی ئوردندا بە ڕووداوی دەگمەن و بێپێشینە دادەنرێن. لە کاتێکدا لێکۆڵینەوەکان لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بەردەوامن, سەرچاوە فەرمییەکانی میدیای حکومەتی ئوردن ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێرشبەرەکان خاوەنی پاشخانێکی تەکفیری و توندڕەوی بوون.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

مەسیحییەکانى غەززە لەنێوان بەرداشى ئیسرائیل و فەڵەستیندا

ئارام یوسف

Fri Oct 23 2026

Loading related news...