بە هۆی تەقینەوەی کانێکی خەڵووز لە تورکیا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

عەدنان ئەحمەد2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • لە باکووری تورکیا کانێکی خەڵووز تەقییەوە.

  • بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

  • پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.


    زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە کانێکی خەڵووز لە شارۆچکەی کیلیملی سەربە زۆنگوڵداک، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا و بەشێکی کانە خەڵووزەکە داڕووخا.


زانیارییەکان لای وەزارەتى تەندروستى تورکیا

  • کەمال مەمیشئۆغڵو، وەزیری تەندروستیی تورکیا: بەهۆی تەقینەوەکەوە، سێ کرێکار گیانیانلەدەستداوە.

  • پێنج کرێکاری دیکە بریندار بوون.

  • برینی یەکێک لە بریندارەکان قورسە.

  • بە مەبەستی چارەسەر ڕەوانەی ئەنقەرە کراوە.

    سەرەتای ئەم مانگەش، کانێکی خەڵووز لە شارۆچکەی سۆمای سەربە مانیسا داڕما و بەهۆیەوە پێنج کرێکار گیانیانلەدەستدا.

    ئەو تەقینەوەیەی لە کانەکەدا ڕوویداوە، بەهۆی کۆبوونەوەی غازی میسان و هەوا و بەرکەوتنی پریشکی ئاگر دروستبووە و بووەتە هۆی وێرانکارییەکی گەورە لەو شوێنەدا.

    لە تورکیا ساڵانە بەهۆی داڕمان و تەقینەوەی کانە خەڵووزەکانەوە، دەیان کەس گیانلەدەستدەدەن و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە کرێکارانیش، حکومەت و کۆمپانیا تایبەتەکان بە بەرپرسیار و کەمتەرخەم ناودەبەن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

خواستی جیهانی لەسەر خەڵووز گەیشتە لوتکە؛ 8 ملیار تۆنی تێپەڕاند

Loading related news...