نرخى نەوت دابەزی

بیرێكی نەوتی خاو.
بیرێكی نەوتی خاو.

پووختەی هەواڵەکە

  • یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 95 دۆلارە.

  • یەک بەرمیل نەوتى تەکساس بە 88 دۆلارە .

  • یەک بەرمیل نەوتى قورسى بەسرە بە 48 دۆلارە.


رۆژی دووشەممە نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین کرد، ئەمەش بەهۆى ئەوەی هەناردەی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی گەرووی هوورمزەوە گەڕایەوە بۆ ئاستێکی نزیک لە قۆناغی پێش جەنگ و بەکاربردنی پاڵاوگەکانی چین لە مانگی تشرینی یەکەمدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ پاشەکشەی خواست لەسەر نەوتی خاو.


نرخەکان

  • یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 95 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەڕێژەى 0.58% دابەزینى تۆمار کردووە.

  • یەک بەرمیل نەوتى تەکساس بە 88 دۆلار و 31 سەنتە و بەڕێژەى 0.28% دابەزینى تۆمار کردووە.

  • یەک بەرمیل نەوتى خاوى قورسى بەسرە بە 48 دۆلار و 41 سەنتە و یەک بەرمیل نەوتى خاوى مامناوەندى بەسرە 52 دۆلار و 41 سەنت دابەزینى تۆمار کردووە.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە ڕایگەیاند، دابینکردنی نەوت لە چارەکی چوارەمدا بە تێکڕا دەگاتە 105 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە بە بڕی یەک ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە خواستی پێشبینیکراو زیاترە، لەکاتێکدا پێشتر ئاژانسى وزە پێشبینیی بوونی کورتهێنانی لە خستنەڕوودا کردبوو بۆ چارەکی کۆتایی ئەمساڵ.

بە گوێرەى لێکدانەوەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز کە پشت بە داتا حکومییەکان دەبەستێت، دابەزینی بەکاربردن، شانبەشانی زیادبوونی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و هاوردەکردن لە دەرەوە، بووەتە هۆی زیادبوونی کۆگاکردنی نەوتی خاوی چین بە بڕی 492 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە مانگی ڕابردوودا.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

نرخى نەوتى خاو بەرزبوونەوەى تۆمار کرد؛ 117 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک

Loading related news...