نرخى نەوتى خاو بەرزبوونەوەى تۆمار کرد؛ 117 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک

پووختەى هەواڵەکە

  • یەک بەرمیل نەوتى برێنت 117.6 دۆلارە.

  • یەک بەرمیل نەوتى تەکساس 104.2 دۆلارە.


نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ هەینی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لەسەر ئاستى مانگانەش نەوتى برێنت لەسەدا 18.10% و نەوتى تەکساس 16.21% بەرزبوونەوەیان تۆمار کردووە.


نرخەکان لە بۆڕسەى جیهانى

  • ئاژانسى رۆیتەرز: نرخەکانى نەوتى خاو بەرەو تۆمارکردنی قازانج بۆ چوارەم مانگ لەسەر یەک هەنگاو دەنێن.

  • ئەمە بەرزترین ئاستی گەشەیە لە دوای مانگی تەممووزی ڕابردووەوە.

  • یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 117 دۆلارو 60 سەنتە.

  • بە ڕێژەى لە 2.32% بەرزبوونەوەى تۆمار کردووە.

  • یەک بەرمیل نەوتى تەکساس بە 103 دۆلار و 52 سەنتە.

  • بە ڕێژەى لە 2.12% بەرزبووەتەوە.

  • لەسەر ئاستی مانگانەش، نەوتی خاوی برێنت بەرەو بەدەستهێنانی قازانجێکی نزیک لە 14% هەنگاو دەنێت.

  • نەوتی خاوی ئەمریکیش نزیکەی 15%.

  • بۆ یەکەمجار لە دوای مانگی نیسانی ڕابردووەوە، مامەڵەکانی ئەم مانگە لە سەرووی 100 دۆلارەوە کۆتاییان دێت.

دوێنێ پێنجشەممە، حووسییەکان ڕایانگەیاند هێرشیان کردووەتە سەر چەند پێگەیەک لە سعوودیە، لەوانە پاڵاوگەی "ڕەئس تەنورە" کە لەگەڵ پاڵاوگەی "ڕابەغ" و دامەزراوەیەکی سەر بە کۆمپانیای ئارامکۆ لە ناوچەی بەقیق، لە بەرانبەردا، هاوپەیمانی عەرەبی بە ڕابەرایەتی سعوودیە ڕایگەیاند کە سەکۆیەکی موشەکی کرووزیان تێکشکاندووە کە لە لایەن حوسییەکانەوە بەرەو ناوچەی ڕۆژئاوای شێنشینەکە ئاڕاستە کرابوو.

سوپای پاسدارانی ئێران، ڕایگەیاند کە سێ کەشتیی نەوتهەڵگر بەهۆی بەرکەوتنیان بە مینی دەریایی تەقیونەتەوە و ئاگریان گرتووە ئەمەش لە کاتی هەوڵدانیان بۆ ڕۆیشتن لە ڕێڕەوێکی ڕێگەپێنەدراو لە باشووری گەرووی هوورمز.

لەم چوارچێوەیەدا، سۆڵ کاڤۆنیچ، سەرۆکی بەشی توێژینەوەکانی وزە لە دامەزراوەی ئێم سیى تى ڕایگەیاند: بەردەوامبوونی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە نزیک گەرووی هورمز لە سایەی نەبوونی هیچ ڕێگەیەکی دیپلۆماسی گونجاو و کارپێکراودا، نرخی نەوت بە بەرزی دەهێڵێتەوە".

هاوکات، لەسەر بنەمای ئەم بارگرژییە ئەمنییانە، دوو سەرچاوە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە هەردوو کۆمپانیای (ئێکسۆن مۆبیل) و (شیڤرۆن) پلانەکانیان بۆ بەشداریکردنی بەرپرسانی باڵای جێبەجێکاریان لە گەورەترین پێشانگای نەوت لە دەوڵەتی ئیمارات لە هەفتەی داهاتوودا هەڵوەشاندووەتەوە، ئەمەش بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ترەمپ: ئێران هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت پێش هەڵبژاردنەکان

Loading related news...