100 دۆلار 172 هەزار دینارى تێپەڕاند

کۆگایەکی دۆلار
کۆگایەکی دۆلار

پووختەی هەواڵەکە

  • 100 دۆلار لە بازاڕى دراوى هەولێر و سلێمانى 172,000 دیناری تێپەڕاند.

  • کەیفى خۆشناو: کاتى ئەوە هاتووە حکومەتى عێراق کۆنتڕۆڵى بازاڕ بکات.

  • بازاڕى دراوى هەولێر: بازرگانان دۆلار دەکڕنەوە بۆ هاوردەکردنى کاڵا.


بەهاى دینار زیاتر دابەزینى تۆمار کردووە و تاوەکو ئامادەکردنى ئەم هەواڵە، 100 دۆلار 172 هەزار دینارى تێپەڕاندووە، لەکاتێکدا نرخە فەرمییەکەى لە بانکى ناوەندیی عێراق، 152 هەزار دینارە.


کەیفى خۆشناو، گوتەبێژى بازاڕى دراوى هەولێر بۆ کەناڵ8:

  • دۆلار لە بازاڕەکانى ئاڵوگۆڕى دراو کەمە و زۆرینەى دۆلارەکان بازرگانان دەیکڕنەوە بۆ هاوردەکردنى کاڵا بۆ هەرێمى کوردستان".

  • بانکى ناوەندیی عێراق هیچ بەرنامەیەکى نییە بۆ بەرزکردنەوەى بەهاى دینار و نزیککردنەوەى بەهاى نرخى فەرمى لەگەڵ بازاڕ کە زیاتر لە 20 هەزار دینار جیاوازیى هەیە.

  • دۆخى ئەمنیى عێراقیش کاریگەرى لەسەر دابەزینى بەهاى دینار هەبووە و ئەمریکاش دۆلارى پێویستى بۆ عێراق نەناردووە.

  • کاتى ئەوە هاتووە حکومەتى عێراق و بانکى ناوەندی بێنە سەر هێڵ و تەنانەت ئەنجوومەنى نوێنەرانیش قسەى هەبێت بۆ ئەم دۆخەی دروستبووە .

  • ئەگەر بانکى ناوەندیی عێراق نییەتى بۆ دابینکردنى دۆلار نەبێت بۆ بازاڕەکانى ئاڵوگۆڕى دراو، دینار زیاتر دادەبەزێت لەوەى ئێستا دەیبینین.

هاوکات، دانا مەولود، مامەڵەکارى ئاڵوگۆڕى دراو لە سلێمانى بە کەناڵ8ـى گوت، بەهاى 100 دۆلار بە 172 هەزار دینارە و لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 100 دۆلار دوو هەزار و 500 دینار زیادیکردووە".

ئەوەشى ڕوونکردەوە، زۆرینەى مامەڵەکانى بازاڕى دراو لە هەرێمى کوردستان ئێستا بازرگانان دەیکەن کە دۆلار دەکڕنەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

بانکی ناوەندیی عێراق پێدانى دۆلارى بە گەشتیاران زیادکرد

Loading related news...