
بافڵ جەلال تاڵەبانى بەهۆى زیانى لافاوەکەى هەولێر پەیامێکى بڵاوکردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانى: بە غەمبارییەوە چاودێرى دۆخى سەختى ئێوە دەکەین.
بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەى زیانەکانى لافاوەکەى شەوى ڕابردووى شارى هەولێر، پەیامێکى هاوخەمى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوەکرد، لە قووڵایی دڵمانەوە سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری ئەو پەپوولە بێتاوانە و ئەو گەنجە دەکەین کە لەپێناو رزگارکردنی ژیانی هاونیشتمانییانی دیکەدا گیانی خۆی بەخشی.
دڵمان لاتانە و بە غەمبارییەوە چاودێریی دۆخی سەختی ئێوە و لێکەوتەکانی لافاوەکەی شەوی رابردوو دەکەین.
لە قووڵایی دڵمانەوە سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو پەپوولە بێتاوانە و ئەو گەنجە دەکەین کە لە پێناو رزگارکردنی ژیانی هاونیشتمانییانی دیکەدا گیانی خۆی بەخشی و بووە هێمای قوربانیدان.
لە خودای گەورە داواکارین بە بەهەشتیان شاد بکات و سەبووری بە خانەوادەکانیان ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانى
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان