
پەیڕەوکردنی ڕێجیمی خۆراکی تەندروست و وەرزشکردن یەکێکە لە ڕێگە سەرەکییەکانی چارەسەرکردنی شەکرەی جۆری دوو.
ئەو چارەخوازانەی لە تەمەنێکی زۆر گەنجیدا تووشی شەکرەی جۆری دوو دەبن، درەنگتر چاک دەبنەوە و زووتر تووشی ئاڵۆزییەکانی شەکرەش دەبن.
شەکرەی جۆری دوو کاتێک ڕوودەدات جەستە نەتوانێت بڕی پێویستی هۆڕمۆنی ئینسۆلین بەکاربهێنێت، بەمەش ئاستی شەکر لە خوێندا بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە و زیان بە تەندروستیی چاو، گورچیلە و دەمارەکان دەگەیەنێت.
نزیکەی %10ـی دانیشتوانی جیهان تووشبووی شەکرەی جۆری دوون.
نزیکەی 580 ملیۆن لە جیهاندا تووشی نەخۆشیی شەکرە بوون.
شەکرەی جۆری دوو نزیکەی %90ـی تووشبووانی شەکرە پێکدەهێنێت.
نزیکەی سێ ملیۆن کەس شەکرەیان هەیە.
نزیکەی %15 ـی دانیشتووان تووشی شەکرە بوون.
زۆربەی تووشبووانی شەکرە لە عێراق تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 79 ساڵاندایە.
پەیڕەوکردنی ڕێجیمی خۆراکی تەندروست.
ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی.
کەمکردنەوەی کێشی زیادەی جەستە.
بەکارهێنانی دەرمان لە ژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆردا.
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
جۆرێکی نوێی چارەسەر بۆ تووشبووانی شەکرەی جۆری دوو | CHANNEL8

