
شێوازی خواردنی تەندروست بریتییە لە: هاوسەنگیی جۆر و بڕی گونجاوی خواردن، نەک بە لابردنی تەواوی یەک گروپی خواردن.
چارەخوازانی شەکرە لە ژێر ڕێنمایی پزیشكی پسپۆڕدا جۆری خواردنەکانیان هەڵببژێرن.
بەشێک لە چارەخوازانی شەکرە بەبێ ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ، کاربۆهایدرایتەکان بەتەواوی لە ژەمە خواردنەکانیاندا لادەبەن، پزیشکێکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە، چەند ڕێنوێنییەک سەبارەت بە جۆری ژەمە خۆراکیی چارەخوازانی شەکرە بڵاو دەکاتەوە.
بە پێچەوانەی ئەو بیر و باوەڕەی کە هەندێک کەس هەیانە، کاربۆهایدرایتەکان بەشێکی گرنگن لە خواردنی تەندروست و سەرچاوەیەکی سەرەکین بۆ دابینکردنی وزەی جەستە و مێشک.
بۆ چارەخوازانی شەکرە: سەرچاوەی خۆراکیی پڕ لە پڕۆتین و ڕیشاڵ هەڵبژێرێن بۆ ژەمە خواردنەکان.
هەڵبژاردەی تەندروستتر: (گەنمی تەواو) واتە گەنمەکە بە کەپەکەوە، جۆ، شۆفان و پاقلەمەنییەکان بخورێن.
ئەم سەوزە و میوانە بۆ چارەخوازانی شەکرە گونجاون، لەوانە: قۆخ، هەموو جۆرەکانی سێو، هەنار، شلیک، کێوی، گێلاس، نارنج و هەڵوژە، چەرەسەکان وەک: گوێز، بادەم، فستق و گازۆ.
کەمکردنەوەی ئەو خواردنانەی کە شەکرێکی زۆریان تێدایە، وەک: خواردنەوە شیرینەکان و خواردنە ئامادەکراوەکان کە ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهایدرایتیان تێدایە.
هیچ جۆرێک لە خواردن بە تەنیا دەرمان نییە، شێوازی خواردنی تەندروست بریتییە لە: هاوسەنگیی جۆر و بڕی گونجاوی خواردن، نەک بە لابردنی تەواوی یەک گروپی خواردن.
چارەخوازانی شەکرە لە ژێر ڕێنمایی پزیشكی پسپۆڕدا جۆری خواردنەکانیان هەڵببژێرن.
ئەو جۆری شیرەمەنییانەی بڕێکی جۆر چەورییان تێدایە
ئەو خواردنانەی بڕێکی زۆر لە پێکهاتەی سۆدیۆمیان تێدایە
گۆشتە دەستکاریکراوەکان و ئەو مریشکانەی زۆر دەبرژێنرێن
نانی سپی و برنج
تینوویەتیی بەردەوام
دابەزینی کێشی جەستە
ماندووبوونی بەردەوام
کێشە لە بینیندا
گۆڕانی باری دەروونی
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن


