
تووشبوون بە هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە مەترسیی جەڵتەی دڵ زیاد دەکات..
%14ـی حاڵەتەکانی جەڵتەی مێشک بەهۆی خوێنبەربوونەوە ڕوودەدەن
جەڵتەی مێشک حاڵەتێکی مەترسیدارە و ڕەنگە بە گیانلەدەستدانی کەسەکە کۆتایی پێبێت، بەهۆی نەڕۆیشتی خوێن بۆ خانەکانی مێشك، خوێنبەربوون و لە هەندێک حاڵەتی تایبەتدا بەهۆی هەوکردنەوە ڕوودەدات.
لە توێژینەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ زیاتر لە 153 هەزار حاڵەتی جەڵتەی مێشك کراوە.
%61ـی حاڵەتەکانی جەڵتەی مێشك بەهۆی نەڕۆیشتنی خوێن و ئۆکسجین بۆ خانەکانی مێشکەوە بووە.
%25ـی حاڵەتەکانی جەڵتەی مێشك بەهۆی خوێنبەربوونەوە بووە.
%14ـی حاڵەتەکانی جەڵتەی مێشک هۆکارەکەیان دیاری نەکراو بووە.
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە دەکرێت جەڵتەی مێشك بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسەکانی enterovirus و human metapneumovirus ـەوە ڕووبدات.
لە ڕێگەی ئەنجامدانی ئەم پشکنینانەوە جەڵتەی مێشك ئەنجام دەدرێت:
پشکنینی سیتی سکان
پشکنینی ئێم ئاڕ ئای
پشکنینی خوێن
لاوازبوون و نەجووڵانی ماسولکەکان
نەتوانینی گفتوگۆکردن و قوتدانی خواردن
لەدەستدانی یادگە
خەمۆکی و کێشەی لایەنی سۆزداری
ئازار
سڕبوونی لەناکاو، بەتایبەت لە لایەکی جەستەدا
سەرئێشەی توند و لەناکاو
بوونی کێشە لە قسەکردندا
کێشە لە بینیندا
نەمانی هاوسەنگی و کێشە لە ڕۆیشتندا
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.
بەشى مێشک لە نەخۆشخانەى شار خەڵاتێکى جیهانى بردەوە | CHANNEL8


