
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی دەڵێت، کە هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ چاندنی 300 هەزار نەمام لە سنووری باخچەکانی شارەوانی دەستپێکردووە، بە مەبەستی زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی شارەکە بەشێوەیەکی بەرچاو.
بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی کار لەسەر جێبەجێکردنی پلانێکی فراوان دەکات بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئاستی ستاندارد لە ڕووبەری سەوزاییدا، هەروەها هەوڵەکان چڕکراونەتەوە تاوەکو لە ڕێگەی کارکردنی بەردەوامی تیمەکانی کشتوکاڵەوە دیمەنی باخچە و بلواری شەقامەکان و یەکتربڕە گەورەکان بە تەواوی سەوز بکرێن.
ئەم هەڵمەتەی شارەوانی لە چوارچێوەی کارە بەردەوامەکاندایە بۆ فراوانکردنی بەشە سەوزاییەکان لە ڕێگەی چاندنی نەمام و چیمەنی نوێ لە بلوار و یەکتربڕە فراوانەکانی وەک تۆفیق وەهبی، کە ئامانج لێی گۆڕینی سیمای شار و گەیشتنە بە ئاستێکی باڵاتر لە ڕێژەی ستانداردی ژینگەیی لە شاری سلێمانیدا.
لە ڕۆژی جیهانیی ژینگەدا؛ لە شاخى گۆیژە هەڵمەتێکى پاککردنەوە و نەمام ڕواندن بەڕێوەچوو
لەسلێمانى نەمام بەسەر گەشتیاراندا دابەشکرا؛ "با پێکەوە شارەکەمان سەوزتربکەین"
لە سلێمانی هەڵمەتی نەمام ڕواندن دەستیپێکرد
بەڕێوەبەرایەتی دارستانی سلێمانی: بەهۆی نەبوونی کرێکارەوە مەترسی لەسەر دارستانەکان هەیە
شارا بەختیار شێخ عوسمان: نەخۆشییەکەى باوکم بەهۆى پیسبوونى ژینگە بوو
