کارەباى 72 هەزار هاونیشتمانى لە هەولێر پچڕاوە

کەناڵ82 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • چاکسازى لە کێبڵەکانى کارەبا زیانى لێکەوتووەتەوە.

  • 10 گەڕەک و شوێنى هەولێر بێ کارەبا بوون.

  • وەزارەتى کارەبا سوپاسى هاونیشتمانییانى کردووە.


ڕاگەیێنراوێکى وەزارەتی کارەبا بە کەناڵ8 گەیشت، تێیدا ئاماژەبەوەکراوە، لە 19ـی مانگ، بەهۆی زنجیرەیەک "کاری سازدانەوە و شارستانی"، 12 کێبڵی کارەبای 132 کەی ڤیی پاڵەپەستۆی بەرز زیانیان بەرکەوت و بووە هۆی پچڕانی پێدانی کارەبا بە وێستگەکانی نووسەران و پارک لە هەولێر.


کاریگەریى زیانەکە:

  • بەم هۆیەوە، نزیکەی 72 هەزار هاوڵاتی دووچاری پچڕانی کارەبا بوونەتەوە.

  • گەڕەکەکانی (نووسەران، حاکماوە، تەیراوە، بەشێکی بەختیاری، سەڵاحەددین، ئاری، تاوەرەکانی گوڵان، پڕۆژەی کواترۆ، سکای تاوەر و بۆلیڤارد). بێ کارەبا بوون.

وەزارەتى کارەبا:

  • تیمەکانی چاککردنەوەی وەزارەتی کارەبا و پڕۆژەی ڕووناکی کار دەکەن لەسەر ئەوەی بەزووترین کات چارەسەری ئەم کێشەیە بکەن.

  • پێشبینی دەکرێت ئەمشەو دەست بەگەڕانەوەی کارەبای ئەم ناوچانە بکرێت.

وەزارەتى کارەبا لە کۆتایى ڕوونکردنەوەکەدا دەڵێت

"لەم بارەیەوە سوپاسی تێگەیشتنی هاوڵاتییان دەکەین".

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

داشکاندنەکەى کارەبا؛ زیاتر لە 500 ملیار دینار قەرز دراوەتەوە

کەناڵ8

Thu Oct 22 2026

Loading related news...