هاوڵاتی: ناتوانین بە نەوەی تازە بڵێین بە زۆر ئەو جلە لەبەر بکات کە بۆی دیاریدەکرێت.
سەرۆککۆماری ئێران تاوەکو ئێستا واژۆی لەسەر یاسای باڵا پۆشیی وڵاتەکەی نەکردووە.
لە تاران، گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی بەسەر جیهانی مۆدە و جلوبەرگدا هەبووە.
مەریەم، کە دیزاینەرێکی جلوبەرگە، لە کارگەکەی خۆیدا بەردەوامە لە نەخشاندن و بڕینی قوماش بۆ ستایلە نوێیەکان.
بەڵام ئەم کارکردنە بەبێ نیگەرانی و ترس نییە.
چونکە هێشتا سێبەری بڕیار و سنووردارکردنى هەندێک جۆرى جل و بەرگ بەسەر کارەکانیانەوە ماوە.
ترسیان لە لێپێچینەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە.
لە ناوچە بازرگانییەکانی تاران، کاسبکاران و خاوەن دووکانەکان باس لەوە دەکەن کە خواستی ژنان و کچان بە تەواوی گۆڕاوە و ڕوویان لە پۆشاکە مۆدێرنەکان کردووە، هەرچەندە هێشتا هەندێک پابەندبوون بە جلوبەرگی کلاسیکی و کۆنەوە دەبینرێت و کێشەی نەبوونی ئازادیی تەواو لە نمایشکردنی هەموو جۆرە پۆشاکێکدا بەردەوامە.
لە کاتێکدا فرۆشیاران دەبێت لەگەڵ ئەو ستایلە بڕۆن کە لەوڵاتەکەیاندا ڕێگەپێدراوە، بەڵام دیمەنی شەقامەکانی تاران نیشانی دەدات کە چۆن ژنان و کچان ڕوویان لە پۆشینی کراس و پانتۆڵی مۆدێرن و ستایڵی نوێ کردووە و شەقام بۆچوونێکی جیاوازی هەیە

