فاو: ساڵانە دوو ملیۆن تۆن هەنگوین لە جیهان بەرهەمدەهێندرێت

فاو: ساڵانە دوو ملیۆن تۆن هەنگوین لە جیهان بەرهەمدەهێندرێت

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • وڵاتانی ئاسیا زیاتر لە سەدا 40%ـی بازاڕی هەنگوینی جیهانی پێکدەهێنێت.

  • بازاڕی هەنگوینی جیهانی لە ساڵی 2025دا بە نزیکەی 10.5 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.


بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی (فاو)، سەبارەت بە بەرهەمی هەنگوین لەسەر ئاستی جیهان وڵاتی چین ڕیزبەندی یەکەمی گرتووە بە بەرهەمهێنانی 450 هەزار تاوەکو 520 هەزار تۆنی ساڵانە ، بەمجۆرەش ڕێژەی 22% تاوەکو 26%ـی کۆی بەرهەمی هەنگوینی جیهانی پێکدەهێنێت.


بەرهەمى هەنگوین لە جیهاندا

  • زیاتر لە 300 جۆر هەنگوین لە جیهاندا بوونیان هەیە.

  • بەگوێرەی جۆری ئەو گوڵ و ڕووەکانەی مێش هەنگ لێیان دەمژێت دەگۆڕێن.

  • بۆ بەرهەمهێنانی تەنیا یەک کیلۆگرام هەنگوین.

  • مێش هەنگ پێویستی بەوەیە 48 هەزار جار لە شانەکەی دەربچێت و سەردانی سەدان هەزار گوڵ بکات.

  • بەرهەمهێنانی هەنگوینی جیهانی لە ساڵی 2025دا گەیشتە نزیکەی دوو ملیۆن تۆن.

  • لە ڕووی بەهای ئابوورییەوە، بازاڕی هەنگوینی جیهانی لە ساڵی 2025دا بە نزیکەی 10.5 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.

  • پێشبینییەکان: تاوەکو ساڵی 2033 بەهای بازاڕی دەگاتە 16 ملیار دۆلار.

بەرهەمى هەنگوین بە گوێرەى ناوچەکانى سەر زەوى

ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن زیاتر لە سەدا 40%ی بازاڕی هەنگوینی جیهانی پێکدەهێنێت، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر هەنگوین وەک شیرینکەری سروشتی و جێگیرکردنی هەنگوین وەک هێمایەکی دیار بۆ گواستنەوەی جیهانی بەرەو شێوازێکی ژیانی تەندروستتر و بەردەوامتر.

لە پاش چین وڵاتی هیندستان لە پلەی دووەمدا هاتووە بە بەرهەمهێنانی 146 هەزار تۆن هەنگوین ساڵانە، پاشان تورکیا لە ڕیزبەندی سێیەمدا هاتووە بە بەرهەمهێنانی 110 هەزار تۆنی ساڵانە، لە بەرامبەردا چین وەکو چۆن لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی پلەی یەکەمی گرتووە لە هەناردەکردنیشدا بە هەمان شێوەیە و ساڵانە بە بەهای زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار هەنگوین دەفرۆشێت و هەناردەی وڵاتانی دەکات، دواتر نیوزلەندا لە پلەی دووەمدا هاتووە و قەبارەی هەناردەی ساڵانەی دەگاتە 250 ملیۆن دۆلار، هاوکات هیندستان بە بڕی 180 ملیۆن دۆلار ساڵانە هەنگوین دەفرۆشێت.

Loading related news...