گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە توێکڵی قەزوان 12 جۆر سابوون دروستدەکات

گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە توێکڵی قەزوان 12 جۆر سابوون دروستدەکات

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • موسلیم شەفیعی لە توێکڵی قەزوان 12 جۆر سابوون دروستدەکات.

  • موسلیم شەفیعی: لە ڕێگەی کارگەکەم هەلیکارم بۆ 20 گەنج ڕەخساندووە.


کە دەگوترێت گەنج، داینەمۆ و بڕبڕەی ئابووریی هەر گەل و نەتەوەیەکە، ئەم قسەیە ڕێک بەسەر گەنجێکی لێهاتوو و داهێنەری، گوندە جوانەکەی دزڵی سەر بە شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان جێبەجێ دەکرێت.


موسلیم شەفیعی، گەنجێکی داهێنەرە و لە سروشتە دڵگیرەکەی شاری مەریوانی پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی چوار ساڵە، کارگەیەکی تایبەتی بە بەرهەمهێنان و دروستکردنی سابوونی قەزوانی دامەزراندووە.

داهێنانەکەى موسلیم

  • لە توێکڵی سەوزی قەزوان، 12 جۆر سابوون بەرهەم دەهێنێت.

  • ئێستا بەرهەمەکانی بۆ بازاڕەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان هەناردە دەکات.

  • توێکڵی سەوزی قەزوان لە کارگەکانی دیکە دەکڕن.

  • دواتر لە کارگەی خۆیان دوو جۆر ڕۆنی لێبەرهەم دەهێنن.

  • یەکێکیان بۆ دروستکردنی سابوون بەکاریدەهێنن.

  • ئەوی دیکە وەک ڕۆنێکی سوودبەخش بۆ خواردن سودی لێوەردەگیرێت.

  • لە ڕێگەی پڕۆژەکەیەوە دەرفەتی کاری بۆ نزیکەی 20 گەنجی سنوورەکەی ڕەخساندووە.

  • موسلیم شەفیعی: ئەمە نموونەیەکی جوانە لە داهێنان و توانای گەنجانی کورد بۆ پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و دروستکردنی هەلی کار.

هاوکارمان فەریدە وەیسی، لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان، سەردانی گوندەکەی ئەم گەنجەی پارێزگای سنەی کردووە و فێرست پێرسنێکى لەگەڵ ئەنجامداوە.

سامیا حەسەن

Wed Nov 04 2026

Loading related news...