وردەکاریى دابەزینى نرخی غازی ماڵان لە سلێمانى

پووختەى هەواڵ

  • بەرهەمهێنانى غاز لە کێڵگەى کۆرمۆر زیادیکردووە.

  • لە کاتى جەنگى ئێراندا غازى ماڵان گران بوو.

  • هەر لیترێک نزیکەى 100 دینارى لێبوەتەوە.


عومەر عەبدوڵا سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی غاز لە سلێمانی بە كەناڵ8ـی ڕاگەیاند، بەبڕیارێک نرخی غازی ماڵان و غازی ئێل پی جی لە بەنزیخانەکان هەرزان بووە و لیتری بە 490 دینار بۆ 500 دینارە لە ئەمڕۆوە لە بەنزینخانەکان جێبەجێکراوە.


سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی غاز لە سلێمانی:

  • کارمەندەکانمان بەسەر بەنزینخانەکاندا دەگەڕێن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.

  • ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندى و بە دڵى هاونیشتمانییانە.

سەلام عومەر سەرپەرشتیاری دابەشکردنی سووتەمەنی لە سلێمانی بۆ کەناڵ8:

  • هۆکاری هەرزانبوونەکەی نۆژەنکردنەوەی کۆرمۆر و زیادبوونی بەرهەمهێنانە.

  • لەگەڵ ڕێکخستنەوەی پڕۆسەکەیە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە یارمەتیدەرە نرخ زۆر بەرز و نزمی نەکات.

  • ئەگەری هەیە بە دابەشکردنی نەوتی سپی و زیاتربوونی لەبازاڕدا، نرخى غاز زیاتر دابەزێت.

ئەوە لەکاتێکدایە 24ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کەناڵ8ـی گوتبوو، نرخی لیترێک غازی بازرگانی لە بەنزینخانەکان دەبێتە 500 دینار کە پێشتر بە 575 تاوەکو 675 دینار بووە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

غاز هەرزان دەبێت

Loading related news...