کەناڵ8
راستەوخۆ
رادیۆ8
ئالوگوڕ
گەڕان
کوردی
سەرەکی
سیاسەت
ئابووری
وەرزش
زانست و تەکنەلۆجیا
کولتوور
تەندروستی
ژینگە
فۆتۆ
تەندروستی
مۆدێلێکی ژیریی دەستکرد داتابەیسی تەندروستیی ئوسترالیای هاک کرد
گران جاف
24/09/2026
ئەنتۆنی ئەلبانیس، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا
دوێنێ لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە نیویۆرک، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا، ئەنتۆنی ئالبانیس گلەیی لە بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای کرد
ئالبانیس باسی لەوە کردووە کە مۆدێلێکی ژیریی دەستکرد توانیویەتی داتابەیسی تەندروستیی وڵاتەکە هاک بکات و کۆمەڵێک زانیاریی دەستبکەوێت
بە وردی دەرنەکەوتووە چ جۆرە زانیارییەک دزەی پێکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەشسەلمێنراوە کە زانیاریی کەسی دزەی پێکرابێت
ئالبانیس ئەوەشی خستووەتەڕوو کە کۆمپانیاکە لە پاش سێ مانگ لەم ڕووداوە تەنیا لەڕێگەی ئیمەیڵەوە ئاگاداری کردوونەتەوە
هاوکات، ئەگەری هەیە سێ وێبسایتی دیکەی حکومەتی وڵاتەکە بە هەمان شێوە کاریگەر بووبن کە دووانیان تایبەتن بە زانیاری و داتای تەندروستی و ئەوی دیکەش داتابەیسێکی تایبەتە بە زانیارییە تاوانکارییەکان
لە وەڵامدا، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای گوتویەتی ئەم جۆرە چالاکییەی مۆدێلەکەمان نائاسایی بووە و مەبەستمان نەبووە بەم جۆرە بتوانێت وێبسایتی حکومی هاک بکات
بڕیارە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەلایەن حکومەتی ئوسترالیاوە بکرێت و بزانن کە چ دامەزراوەیەکی دیکەی حکومەت بەم شێوازە هاک کراوە
کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئایـش لە وەڵامدا گوتویانە ئێمە یارمەتیدەر دەبین لە لێکۆڵینەوەکاندا
ئەمە بە یەکەم حاڵەتی هاککردنی حکومی دادەنرێت لەلایەن ژیریی دەستکردەوە و دەکرێت لە داهاتوودا گرفتی گەورە دروست بکات
ئەم ڕووداوە دەریدەخات کە مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرد هێندە پێشکەوتوون، کە تەنانەت لە کۆنترۆڵی ئەو کۆمپانیایانەش دەرچوون کە دروستی کردوون
گران جاف
Thu Sep 24 2026
مۆدێلێکی ژیریی دەستکرد داتابەیسی تەندروستیی ئوسترالیای هاک کرد
Loading related news...
تەندروستی
زیاتر ببینە
لە پاش وەستانی دڵی ژیانی ڕزگارکرا
تەندروستی
8 کاتژمێر پێش ئێستا
"بەختم هەبوو زوو جەستەم ئاسایی بووەوە"
تەندروستی
9 کاتژمێر پێش ئێستا
کرێمەکانی سپیکردنەوەی پێست لە ئەمریکا قەدەغە کران
تەندروستی
19/10/2026
قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاوی نەخۆشخانەی شۆڕشی کردەوە
تەندروستی
18/10/2026
پێشكەوتووترین نەخۆشخانەی ددان لە سلێمانی كرایەوە
18/10/2026
18/10/2026
تەندروستی
ددانێک لە چاوی کەسێکدا دەرهێنرا
تەندروستی