
تاوەکو ئێستا 27 هەزار پارچە زەوى لە سلێمانى دابەشکراوە.
بڕیارە 48 هەزار پارچە زەوى دیکە دابەش بکرێت.
لە هەرێمى کوردستان ڕەزامەندى بۆ دابەشکردنى زیاتر لە 500 هەزار پارچە زەوى دراوە.
ئەنجوومەن حوسێن، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، قۆناغى نوێى دابەشکردنى زەوى لە سلێمانى لە ناوچەى دۆڵەڕووت دەبێت، ماستەر پلان، نەخشە و کارە هونەرییەکانى دابەشکردنى زەوییەکان لە پەسەند کراوەو چەند ڕێکارێکى کەم ماوەو پاش ئەوە ڕادەگەیێنرێت، بەڵام کاتەکەى دیارىنەکراوە.
دیاریکردنی ناوچەی دۆڵەڕووت وەک پانتاییەکی بەرفراوان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمیى زەوی یەکلایکراوەتەوە.
بە گشتیی پێویستمان بە نزیکەى 75 هەزار پارچە زەوى بووە بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان.
لەو ژمارەیە 27 هەزاریان زەوییان وەرگرتووە و نزیکەى 48 هەزار پارچە زەوى دیکە ماوە دابەش بکرێت.
لە 14ـى ئەیلوول شارەوانیى سلێمانى چوار هەزار پارچە زەوى دابەشکرد، لە ڕێگەی تیروپشکی ئەلیکترۆنییەوە کە زەوییەکان دەکەونە زۆنی داربەڕولە، 20ـى بەردەکەڕ و تانجەرۆ و دەمرکان لە دەوروبەری شەقامی 100 مەتری.
بەگوێرەی نووسراوی ژمارە 242ـی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران لە 27ـی ئازاری 2024 دەرکراوە، بڕیاردرا زەویی 200 مەتری بدرێتە ئەو فەرمانبەرانەی تاوەکو ئێستا سوودمەند نەبوون، لە پاش بڕیارەکەوە ڕەزامەندى بۆ 510 هەزار پارچە زەوى دەرکردووە کە دابەشبکرێت و گەڕێندراوەتەوە بۆ وەزارەتى شارەوانى و لەوێشەوە بۆ شارەوانى پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان.
لە هەولێر وردبینی زیاتر لە 7,000 زەوی فەرمانبەران بۆ تاپۆکردن ئەنجامدراوە
یەک ملیۆن دینار بەرامبەر تاپۆ؛ ڕێکارەکانی بەناوکردنی زەویی فەرمانبەران دەستپێدەکات





