لە هەولێر وردبینی زیاتر لە 7,000 زەوی فەرمانبەران بۆ تاپۆکردن ئەنجامدراوە

جەبار حسین3 کاتژمێر پێش ئێستا
پرۆسەی دابەشکردنی زەوی
پرۆسەی دابەشکردنی زەوی

پووختەی هەواڵەکە

  • شارەوانییەکانی هەولێر ڕایگەیاند، زیاتر لە 7,000 مامەڵەی وردبینی زەوی فەرمانبەران بەمەبەستی تاپۆکردنیان تەواوبوون.

  • زەوییەکان لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی بنەسڵاوە، بەحرکە و دارەتوو و کەسنەزانن.



دابەشکردنی زەوی لە سنووری شارەوانییەکانی هەولێر بەردەوامە و دوێنێش، مەراسیمی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی گوێڕ و سفەییە بەرێوەچوو، کە تیادا 1700 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ئەو سنوورە دابەشکرا.



بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران

  • پڕۆسەی پێدانی زەوی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.

  • تاوەکو ئێستا نزیکەی 85 هەزار فەرمانبەر لە سێ پارێزگاکە زەوییان وەرگرتووە.

  • لەسەرجەم هەرێمی کوردستان ناوی نزیکەی 500,000 فەرمانبەر و خانەنشین پەسەندکراوە.

  • بەو مەرجەی ساڵانی خزمەتیان لە 8 ساڵ کەمتر نەبێت.

  • لە سنووری پارێزگای هەولێر 83,000 کەس مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە.

  • لەو ژمارەیەش تاوەکو ئێستا زیاتر لە 47,000 فەرمانبەر لە هەولێر زەوییان وەرگرتووە.

بەگوێرەی نووسراوی ژمارە 242ـی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کە لە 27ـی ئازاری 2024 دەرکراوە، بڕیاردرا زەویی 200 مەتری بدرێتە ئەو فەرمانبەرانەی تاوەکو ئێستا سوودمەند نەبوون.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران؛ یەک ملیۆن پارچە زەوی لە 15 پارێزگای عێراق دابەش دەکرێت

جەبار حسین

Tue Oct 20 2026

Loading related news...