
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە پێویستی دەزانێت گرفتە هەڵپەسێردراوەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکرێن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هانی هەردوولا دەدات کێشەکان لە ڕێگەی دەستوورەوە چارەسەر بکرێن.
ترەمپ پشتگیری لە هەوڵەکانی عەلی زەیدی دەکات بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە سەرتاسەری عێراقدا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی کەناڵ8 بۆ پرسی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ڕایگەیاند، ئەوان پشتیوانی لە عێراقێکی خاوەن سەروەری، یەکگرتوو و فیدراڵ و هەرێمێکی کوردستانی سەقامگیر و ئاوەدانیش دەکەن.
هەنگاوەکانی ئەم دواییەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە داخستنی چەند دەروازەیەکی سنووری لە هەرێمی کوردستان، هەنگاوێکە بۆ عێراقێکی خاوەن سەروەری، یەکگرتوو و فیدراڵی کە ئەمریکا پشتیوانیی لێ دەکات.
بەلای ئەمریکاوە گرنگە هەرێمی کوردستان سەقامگیر و ئاوەدان بێت.
پشتیوانی لە چارەسەرکردنی گرفتە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەکەن لە ڕێگەی دیالۆگەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕى تروس، پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵ و بڕیارەکانی عەلی زەیدی دەربڕی.
