دینار بەرامبەر دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە

پووختەى هەواڵ

  • بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

  • بڕیاری زیادکردنی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە بازاڕدا کاریگەریی دروست کرد.

  • جیاوازیی نرخی فەرمی و نافەرمی بۆ 16 هەزار دینار دابەزی.


لە بازاڕی دراوی هەولێر و سلێمانییەوە زانیاری بە کەناڵ8 درا، ئەمڕۆ شەممە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد؛ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بۆ 166 هەزار دینار دابەزی، کە لە کۆتایی هەفتەدا 170 هەزار دینار بوو.


ڕێکارەکەی بانکی ناوەندی

شەوی ڕابردوو، بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری دا پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بە بڕی سێ هەزار دۆلار لە شەش جارەوە بۆ 12 جار واتە مانگانە زیاد بکات؛ دوای ئەو بڕیارە، ڕاستەوخۆ نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو جموجووڵیان تێکەوت و بەهای دینار بەرز بووەوە.

بەهای ئەمڕۆی دراوەکان:

100 دۆلار بە 166 هەزار و 500 دینارە.

100 یۆرۆ بە 181 هەزار و 500 دینارە.

100 پاوەن بە 215 هەزار دینارە.

100 لیرەی سووری بە 9 هەزار دینارە.

100 لیرەی تورکی بە 3 هەزار و 250 دینارە.

100 هەزار تمەن بە شەش هەزار و 150 دینارە.

لە حەوتی تشرینی یەکەمەوە حکومەتی فیدراڵ گۆڕانکاریی لە بەهاکەیدا کرد و بەهای فەرمیی 100 دۆلاری بە 150 هەزار دینار جێگیر کرد، 23ـی هەمان مانگ عەلی زەیدی لە دیمانەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا گوتی: "هەوڵ دەدەین بەهای دۆلار لە 155 هەزار دیناردا جێگیر بکەین."

سەرەتای مانگی تشرینی دووەم، محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری، ڕایگەیاند، بەمزووانە نرخی دینار لە بازاڕدا نزیک دەبێتەوە لە بەهای فەرمی و گوتیشی: "لەو قسەیەم بەرپرسم."

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

جێگری زەیدی: بەمنزیکانە بەهای دینار لە بازاڕی ڕەشدا بەرز دەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیران بەهای دۆلاری گۆڕی؛ 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینارە

Loading related news...