بەرهەمهێنانی غاز لە بەشێکی کێڵگەی کۆرمۆر دەستپێدەکاتەوە

پووختەى هەواڵ

  • سبەی بەشی کەی-250 لە کێڵگەی کۆرمۆر دەست بە کار دەکاتەوە.

  • ئەو بەشەی کۆرمۆر توانای هەیە ڕۆژانە 400 بۆ 450 تۆن غاز بەرهەمبهێنێت.

  • 20 ڕۆژ بەسەر هێرشەکەى کۆرمۆر تێدەپەڕێت کە بەهۆیەوە بەرهەمهێنانى غاز و کارەبا کەمی کرد.


کۆچەر تاهیر، سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگەکانی غاز بەکەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ئەو بەشەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە دەستدەکاتەوە بە کارکردن ناسراوە بە کەی-250، توانای هەیە ڕۆژانە 400 بۆ 450 تۆن غاز بەرهەمبهێنێت کە دەکاتە 20 بۆ 23 تەنکەر.


کۆچەر تاهیر:

  • لەو بڕە، 12 تەنکەر بەر ناوەندی شاری سلێمانی دەکەوێت.

  • ئەوانی دیکەی بۆ شار و شارۆچکەکانی دیکەی پارێزگاى سلێمانی دەنێردرێت.

  • دابینکردنی ئەو بڕە بۆ سلێمانی، بۆ ڕێگرییە لە دروستبوونی قەیرانی غاز.

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگەکانی غاز باسی لەوەکرد، میکانیزمی کاردکردنی کارگەکان هاوشێوەی پێشوو بەردەوامە و تاوەکو ئەمڕۆ کێشە لەناو کارگەکاندا دروست نەبووە، پاش هێرشکردنەسەر کۆرمۆر هیچ بڕە غازێک نەچووە بۆ کارگەکانی سنووری سلێمانی و ئەوەی کاری پێکراوە، غازە کۆگاکراوەکان بووە و تاوەکو کۆتایی هەفتەش کێشەی غاز دروست نابێت.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

سەباح نوعمان: سیستمى بەرگریى ئاسمانى دەگاتە عێراق و لە هەرێمى کوردستانیش دادەنرێت

دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیی عێراق ڕەتیدەکاتەوە ئەنجامدەرى هێرشەکەى سەر کۆرمۆر دیاریکرابێت

Loading related news...