پێشهاتەکانى عێراق و دوایین بڕیارەکانى حکومەتى فیدراڵ تاوتوێ دەکرێن.
پێشتر یەکێتى و پارتى لە ڕاگەیێنراوێکى هاوبەشدا بڕیارەکانى عەلى زەیدییان ڕەتکردووەتەوە.
لێکەوتەى بڕیارەکانى عەلى زەیدى لەبارەى نەوت و دەروازە سنوورییەکانەوە لە عێراق و هەرێمى کوردستان بەردەوامن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانى لەبارەگاى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى لە سلێمانى لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی و شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان، کۆدەبنەوە.
تاوتوێی پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێن.
لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەکاریی بۆ دیالۆگی نیشتمانیی عێراق لە بەغداد دەکرێت.

ڕۆژی 1-12-2026 دیالۆگی نیشتمانیی عێراق بە بەشداریی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق سازدەکرێت و هەریەکە لەبافڵ جەلال تاڵەبانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی بەشداریی دەکەن.
بۆ چارەسەرى کێشەکان بافڵ جەلال تاڵەبانى دەچێتە بەغداد
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کەناڵ8: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵ و هەرێمێکی کوردستانی سەقامگیر دەکەین