هەولێر دەکەوێتە ئامادەباشییەوە؛ ڕێکارەکان بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی لافاو دەستیانپێکرد

پووختەی هەواڵەکە

  • لە هەولێر ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى لافاو دەکرێت.

  • لە هەولێر کەندەکان و ڕێڕەوەکانی ئاو پاککراونەتەوە و لەناو کەندەکاندا پۆند دروستکراوە


لەگەڵ پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ هاتنی شەپۆلێکی باران لە چەند ڕۆژی داهاتوو، لە هەولێر کەندەکان و ڕێڕەوەکانی ئاو پاککراونەتەوە، وەک هەوڵێک بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی لافاوەکەی سەرەتای ئەم مانگە.


ئامادەکارییەکان لە هەولێر

  • لە هەولێر لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکارییان بۆ ڕێگری لە کۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو هاوشێوەی 7ـی ئەم مانگە، کەند و ڕێڕەوەکانی ئاو پاککراونەتەوە.

  • ئاوەڕۆی هەولێر دەڵێت، لە کەندە سروشتییەکان پۆندیان بۆ هێورکردنەوەی خێرایی ڕۆیشتنی باراناو دروستکردووە.

  • ئەو گۆمانەی کە دروستکراون تەوژمی باراناوەکە کەمدەکاتەوە و کاریگەرییەکەی کەمدەکاتەوە.

  • هەروەها کەندەکان فراوان کراون، لە سبەیشەوە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و ژووری ئۆپراسیۆن و قەیرانەکان ئامادەکاری بکەن بۆ ئەو شەپۆلە.

  • بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ڕۆژی یەکشەممەوە شەپۆلی باران دەستپێدەکات و لە ڕۆژی سێشەممەوە شەپۆلەکە چڕدەبێتەوە و لە زۆرینەی شارەکان لە نێوان 50 بۆ 60 ملیمەتر باران دەبارێت.

ئەم پێشبینییە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا و لە 7ـی تشرینی دووەم شەپۆلێکی باران ڕووی لە هەرێمی کوردستان کرد و تەنیا لە هەولێر زیاتر لە 80 ملیمەتر باران باری و بەهۆیەوە لافاو لەو شارە دروستبوو.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی کە کەناڵ8 لە لیژنەی تۆماری زیانەکانی لافاوەکەی هەولێر دەستی کەوتووە، زیاتر لە دوو هەزار و 500 ماڵ، 600 دووکان و شوێنی بازرگانی و نزیکەی 800 ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک پڕۆژەی حکومەت زیانیان بەرکەوتووە، کە قەبارەی تەواوی زیانەکان زیاتر لە 11 ملیار دینار بووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

هۆشداریی لافاو دەدرێت؛ شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ بەڕێوەیە

جەبار حسین

Sat Nov 28 2026

Loading related news...