سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، سلێمانی تاکە پارێزگای عێراقە کە خاوەنی ماستەرپلانی ترافیک بێت.
لەیلا عومەر دەشڵێت، 102 ملیار دینار لە دروستکردنی پرد و بەرزەپرد و یەکتربڕ و ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسدا خەرجکراوە.
لەیلا عومەر: بڕی 364 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی سلێمانی لەبەردەستدایە
لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، لە بەرنامەیەکی تایبەت بە ساڵیادی سلێمانی بە کەناڵ8ی ڕاگەیاند، شارەکە ساڵ بە ساڵ بەرەوپێشچوونی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و لەسەر ئاستی عێراق تاکە پارێزگایە کە خاوەنی ماستەرپلانی تایبەت بە ترافیکە، واتە کاتێک بڕیار دەدەین پرۆژەیەک جێبەجێ بکەین پێویستی بە بەدواداچوونی زۆر نییە.
تەنیا لە دروستکردنی پرد و بەرزەپرد و یەکتربڕ و ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسدا بڕی 102 ملیار دینار خەرجکراوە.
هەروەها جگەلە لە ڕێگەوبان، نزیکەی 30 ملیار دیناری دیکە لە سێکتەرە خزمەتگوزارییەکانی وەک تەندروستی، ئاو، کارەبا، ڕۆشنبیری و بوارەکانی دیکەدا خەرجکراوە.
کارکردن لە دروستکردنی دوو بەنداودا بەردەوامە و بەپێی بەڵێنی بەڵێندەرەکە ساڵی داهاتوو تەواو دەبن.
بەمەش هەر پێنج زۆنە گەشتیارییەکەی شارەکە زووتر دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئێستا بڕی 364 ملیار دینار بودجە لەبەردەستدایە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان.
سلێمانی ئەو قۆناغەی تێپەڕاندووە کە وەبەرهێنەرانی ناوخۆ بەهۆی ڕۆتیناتەوە ڕوو لە دەرەوە بکەن.
بەڵکو ئێستا قۆناغی ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی دەستیپێکردووە .
شارەوانی زەویی پێویستی دابینکردووە تاوەکو پرۆژەی گەورەی تێدا جێبەجێ بکرێت.
