
واژۆ بۆ بەهەرێمکردنى پارێزگاى سلێمانى کۆدەکرێتەوە.
سبەی چالاکوانان و بەشێک لە ڕێکخراوەکان کەمپینەکە دەستپێدەکەن.
بڕیارە ڕۆژى یەکشەممە 15ـى تشرینى دووەم، کاتژمێر 10ـى سەرلەبەیانى لە بەردەرکى سەراو باخى گشتیی لە سلێمانى، کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ بەهەرێمکردنى پارێزگاى سلێمانى دەست پێبکات.
واژۆکۆکردنەوەکە لە ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەڕین و گەرمیان و شارۆچکە جیاوازەکان لەلایەن بەشێک لە چالاکوانانى ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى بەڕێوە دەچێت.
بێخاڵ سابیر پێنجوێنى، چالاکوان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ،کەمپینێک ڕادەگەیەنین و مێزەکانمان لە بەردەرکى سەراو لەبەردەم باخى گشتیی دادەنێن لە کاتژمێر 10ـى پێشنیوەڕۆى ڕۆژى یەکشەممە بۆ ڕاگەیاندنى هەرێمێکى سەربەخۆ بۆ پارێزگاى سلێمانى".
بێخاڵ سابیر ڕاشیگەیاند" ئەم کەمپینە دوورە لە شارچێتى و حیزبایەتى.
هاونیشتمانیان دەتوانن لەرێگەى واژۆکردنەوە ڕاى خۆیان دەرببڕن.
هەر کەسێک واژۆى بکات لەگەڵ بوونى هەرێمێکى سەربەخۆیە بۆ پارێزگاى سلێمانى.
هاونیشتمانیانیش ئازادن چ بۆچوونێکیان دەبێت.
