عەرەبە هاوردەکان پەلامارى ئەو خێزانە کوردانەیاندا گەڕانەوە گرێسپی

عەرەبە هاوردەکان پەلامارى ئەو خێزانە کوردانەیاندا گەڕانەوە گرێسپی

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • ئاوەرەکانی گرێسپی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە کۆبانێوە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان.

  • چەندین ئۆتۆمبێلی ئاوارەکانی گرێسپی لە لایەن عەرەبە هاوردەکانەوە سووتێنرا.


    زانیارییەک لە پەیامنێری کەناڵ8 لە کۆبانێ گەیشتوە، ئەمڕۆ نزیکەی 100 خێزانی ئاوارەی کورد لە شاری کۆبانێوە بەرەو ناوچەکانی خۆیان لە گرێسپی بەڕێکەوتن، بەڵام لەگەڵ گەیشتنیان لەلایەن کۆمەڵێک لە عەرەبە هاوردەکانەوە هێرشکرایە سەریان و ئاگریان لە ئۆتۆمبێل و کەلوپەلەکانیان بەردا. لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانیان بە تەواوی سووتان و خەڵکەکەش بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و منداڵەکانیان ناچاربوون بەرەو ناوەندێکی ئەمنی ناوچەکە ڕابکەن و تێیدا خۆیان بپارێزن.


    گەڕانەوەى ئاوارەکان کێشەى بۆ دروستبووە

  • پێشتر پارێزگاری ڕەققە ڕایگەیاندبوو، تەنیا15 خێزان لە ئاوارەکانی گرێ سپی کە لە کۆبانێ نیشتەجێن ڕێگەیان پێدراوە بگەڕێنەوە.

  • گەڕانەوەی ئەم خێزانانەی دیکە بەبێ هەماهەنگی لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی کۆبانێ و لیژنەی تایبەتی گەڕانەوەی کۆچبەرانی گرێسپی بووە.

  • بۆشاییەکی ئەمنی گەورەی دروستکردووە.

    سەرچاوە ناوخۆییەکان و چاودێرانی مافی مرۆڤ لە ناوچەکە ئاماژە بەوە دەکەن، لە گرێسپی و عەین عیسا ململانێیەکی زۆر لەسەر خاوەندارێتیی زەویوزار و خانووبەرەکان دروستبووە، چونکە زۆرێک لە ماڵ مۆڵکەکانی هاونیشتمانییانى کورد لە پاش ئاوارەبوونیان لە ساڵانی ڕابردوودا، لە لایەن کیەسانی دیکەوە دەستیان بەسەردا گیراوە یان ڕووخێنراون. پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانیش بەهۆی نەبوونی گرەنتیی ئەمنی و ڕێککەوتنی گشتگیر ڕووبەڕووی بەربەستی توند و مەترسیی زۆر دەبێتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی گرێ سپی بۆ سەر زێدی خۆیان دەستیپێکرد

سێیەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی گەڕانەوە زێدی خۆیان

ژوان نیزام

Mon Oct 26 2026

Loading related news...