
پووختەی بابەت:
بە فەرمی، داهاتی یەکەم ڕۆژی فرۆشی بەشە نوێیەکەی GTA لەلایەن کۆمپانیای ڕۆکستار و تەیک توو ئاشکرا کرا
تەنیا بە کڕینی پێشوەختە و لە یەکەم ڕۆژی فرۆشەکاندا GTA VI توانیویەتی 3.79 ملیار دۆلار کۆبکاتەوە
چاودێران ئەم ژمارەیە بە گەورەترین فرۆشی بەرهەمێکی سەرگەرمیی دەزانن لە مێژووی مرۆڤایەتییدا

تاوەکو ئێستا ئاماری فەرمیی نییە جەخت لە تێچووی بەرهەمهێنانی GTA VI بکاتەوە، بەڵام چاودێرە ئابوورییەکان دەڵێن: تێچووی دروستکردنی یارییەکە 1.5 ملیار دۆلارە.
بەگوێرەی هەڵسەنگاندن و خەمڵاندنەکان، تەنیا لە یەکەم ڕۆژی فرۆشتنیدا، GTA VI توانیویەتی 2.29 ملیار قازانج بکات؛ چاودێران پێشبینی دەکەن بە ئاسانی قازانجەکانی ئەم یارییە پێنج ملیار دۆلار تێپەڕێنێت.

تاوەکو ئێستا هیچ فیلم، یاری، بەرهەم و پارچەیەکی سەرگەرمیی لە مێژوودا، نەیتوانیوە بەهێندەی ئەم یارییە ناوبانگ پەیدابکات و زۆرترین پارە کۆبکاتەوە.
ڕیزبەندییەک بۆ بەشێک لەو بەرهەمە سەرگەرمییانەی زۆرترین پارەیان کۆکردووەتەوە:
یاریی GTA VI تەنیا لە یەکەم ڕۆژی فرۆشتنیدا: 3.79 ملیار دۆلار
فیلمی Avengers: Endgame لەماوەی 140 ڕۆژدا: 2.9 ملیار دۆلار
فیلمی Spider-Man: Brand New Day لەماوەی 109 ڕۆژدا: 2.52 ملیار دۆلار
فیلمی The Odyssey لەماوەی 105 ڕۆژدا: زیاتر لە 1.8 ملیار دۆلار
