.jpg)
پووختەی هەواڵ:
کۆمپانیای ڕۆتانا تێکچوونی دۆخی تەندروستیی ماجد موهەندیسیان ڕاگەیاند
بە خێرایی ڕەوانەی چاودێریی چڕ کراوە لە نەخۆشخانە
بە فەرمی تەواوی چالاکییە هونەرییەکانی وەستێنراون
بڕیار بوو 20 و 21ی تشرینی دووەم لە بەغداد کۆنسێرت سازبکات
.webp)
لە ڕاگەیێنراوەکەی ڕۆتانادا، هیچ زانیارییەک لەبارەی گەڕانەوەی ماجد موهەندیس بۆ چالاکییە هونەرییەکانی ئاشکرا نەکراوە.
بەڕێوەبەری کارەکانی دەڵێت:
موهەندیس، قەستەرەی دڵی بۆ کراوە و ئێستا دۆخی جێگیرە.
لە شاری جددەی سعودیە قەستەرەی بۆ کراوە
ئاشکرا نییە کەی نەخۆشخانە جێدەهێڵێت
پێشووتر بڕیار بوو:
20 و 21ی تشرینی دووەم لە بەغداد کۆنسێرت سازبکات
هاوشانی میدحەت خەمیس ئامادەکاری کردبوو بۆ کۆنسێرتەکان
کۆمپانیای ڕۆتانا تەواوی چالاکییەکانی لەئەستۆ دەگرێت
سێ دەیەیە ماجد موهەندیس لە بەغداد و بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئاهەنگی سازنەکردووە؛ ئەم پێشهاتە وا دەکات هەوادارەکانی لە نیگەرانییەکی زۆردا بن.
.jpg)