ئەو جووتیارانەی 500 تۆن گەنمییان داوە بە سایلۆکان لە 100% شایستەکانیان وەردەگرن.
ئەو جووتیارانەی لە سەروو 500 تۆن گەنمییان داوە بە سایلۆکان %50ـی شایستەکانیان وەردەگرن.
نازم محەمەد بەڕێوەبەری سایلۆی فایدی دهۆک بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، حکومەتی عێراق بڕی 19 ملیار و 876 ملیۆن دیناری بۆ جووتیارانی پارێزگاکە خەرجکردووە، لە ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژی داهاتوودا ئەو بڕە دەچێتە سەر هەژمارەکەمان و دواتر لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی دهۆک دابەشی دەکەین بەسەر جووتیارانی هەر چوار سایلۆی پارێزگاکە (فایدی، شێخان، زاخۆ، ڕۆڤیا) دەکەین کە لە 12ـى مانگى حوزەیران تاوەکو 25ـى حوزەیران، گەنمەکەیان پێشکەش کردووە.
ئەو جووتیارانەی کە 500 تۆن گەنمییان داوە بە سایلۆکان بە ڕێژەی لە 100%ـى شایستەکانیان وەردەگرن.
ئەوانەشی لە سەرو 500 تۆنە بە ڕێژەی لە 50%ـى شایستەکانیان وەردەگرن.
بەڕێوەبەری سایلۆی فایدی ئاماژەی بەوەکرد، نزیکەی 47 ملیار دیناری دیکە لە لای حکومەتی عێراق دەمێنێتەوە دواتر خەرجدەکرێت.
پشکی پارێزگاکان دیاریکرا؛ بەغداد 63.4 ملیار دینار بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت