نەبوونی تامی تاڵ و قەبارەی گونجاو و بۆنی خۆش و ئاوداریییەکەی.
لە تایبەتمەندیی لیمۆی قەسری شیرینن.
بەرهەمی لیمۆی شیرینی قەسری شیرین ساڵانە دەگاتە دوو هەزار و 500 تۆن.
لیمۆی قەسری شیرین هەناردەی بازاڕەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران دەکرێت.
لیمۆ ئاودار و شیرینەکەی قەسری شیرینی پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێگەیشتووە و گەیشتە بازاڕەکان، لیمۆی قەسری شیرین، یەکێکە لە بەناوبانگترین و بە تامترین لیمۆکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
نەبوونی تامی تاڵ و قەبارە و شێوەی گونجاو و بۆن و بەرامی خۆش و ئاودارییەکەی.
ناوبانگی تاوەکو ئەو سەری وڵاتەکە بردووە و بووەتە مۆرکی شارەکەی.
لێرە هەموو جۆرەکانی لیمۆ بە تام و ڕەنگی خۆیەوە دەستدەکەوێت.
لیمۆی شرینیش لە بەناوبانگترینیانە.
تایبەتمەندییەکەی ئەوەیە هیچ ماددەیەکی کیمیایی بۆ گەورە بوون و پێگەیشتنی بەکار ناهێنرێت.
باخەوانەکانیش داوا لە حکومەت دەکەن شوێنێکی تایبەت و گونجاویان بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکەیان بۆ دابین بکات.
بە هۆی بە پیتی و گونجاوی ئاو و هەوا و خاکەکەیەوە، جگە لە بەرهەمی لیمۆ، ساڵانە خورما و هەنار لە بەرهەمە دیارەکانی شاری قەسری شیرینن.
بە گوێرەی ئاماری ساڵانە، بەرهەمی لیمۆی شیرینی شارەکە، دەگاتە دوو هەزار و 500 تۆن و کۆی گشتیی بەرهەمی لیمۆ، پرتەقاڵ و نارنج و لالەنگیش لە نێوان سێ بۆ نۆ هەزار تۆنە.
