
سەرچاوەیەک بۆ کەناڵ8: لە نزیکترین کاتدا مووچەى گرێبەستەکان دابەش دەکرێت.
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست: یەک دوو ڕۆژی دیکە مووچەکەیان دابەشدەکرێت.
12ـی ئەم مانگە، کاروخ عەبدوڵا نوێنەری، گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاندبوو، ڕۆژی یەکشەممە 15ـی مانگ، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەکەیان، بەڵام ئەمڕۆش مووچەکەیان دابەشنەکرا.
سەرجەم بانکەکان ڕاسپێردراون بە کۆکردنەوەی داهات.
بۆ دابینکردنی پارەی پێویست بۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست.
چاوەڕێ دەکرێت لە نزیکترین کاتدا پارەکە ئامادە بکرێت و دەستبکرێت بە دابەشکردنی.
نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست: تاوەکو ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.
نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست: کاتەکەشی نادیارە کەی مووچە وەردەگرن.
وەزارەتی دارایی پێی ڕاگەیاندوون، هەوڵدەدەن لەم هەفتەیەدا مووچەکەیان بۆ دابین بکرێت.
نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست: مامۆستایانى گرێبەست 40 ڕۆژ جارێک مووچە وەردەگرن.
نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست: بە نزیکەیی هەموو مانگێک مووچەکانیان دواکەوتووە.
نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست: مووچەی 10 مانگی ڕابردوویان وەرگرتووە.
مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە کە زیاتر لە 37 هەزار مامۆستان و مانگانە پێویستیان بە 18 ملیار دینارە، مووچەى خاوەن بڕوانامەی دبلۆم400 هەزار دینارە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 500 هەزار دینار وەردەگرێت.
سبەى دەست بە دابەشکردنى مووچەى مامۆستایانى گرێبەست دەکرێت
عەلی ڕەئووف: 63 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەست دەکرێن بە هەمیشەیى