
لە یارییەکانی گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ، ئەمشەو چەند یارییەکی بەهێز لە یاریگەکانی ئەورووپا بەڕێوەدەچن و بەشێکیان لووتکە دەبن.
ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە یاریگەی خۆی و لە مەدریدی پایتەخت میوانداریی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکات، یارییەکە بۆ هەردوولا زۆر قورس و گرنگ دەبێت، چونکە سێ خاڵی
یارییەکە بۆ گەیشتنیان بە قۆناغی داهاتوو چارەنووسساز دەبێت.
لە یارییەکی دیکەدا، بەرشلۆنە لە کامپ نو ڕووبەڕووی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی دەبێتەوە و کوڕانی هانسی فلیک چاویان تەنیا لە سەرکەوتنە و هیچی دیکە، چونکە دەیانەوێت قەرەبووی
شکستی ڕابردوویان بەرامبەر پاریس بکەنەوە.
مان یونایتد لە خراپترین بارودۆخی خۆیدا لە ئۆڵدترافۆرد بەرامبەر ڕۆمای گاسپیرینی یاریدەکات، کەیانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا لە باشترین ئاستیدایە و هیچ کێشەیەکیان نییە، بەڵام مایکل کاریکی ڕاهێنەری یونایتد داهاتووی پەیوەستە بەو یارییەوە و جگە لە بردنەوە بژاردەیەکی دیکەی نییە.
پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی دوو وەشانی ڕابردووی پاڵەوانێتییەکە، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی ڕووبەڕووی ڤیاڕیاڵ دەبێتەوە و تا ڕادەیەکی زۆر ئەرکی کوڕانی ئێنریکی ئاسان دەبێت.
ئینتەرمیلان لەدوای شکستی دێربیی میلانۆ و ئەنجامە خراپەکانی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ، گەشتی هۆڵەندا دەکات و دەیەوێت بە سێ خاڵەوە بگەڕێتەوە و کێبڕکێی گەیشتن بە قۆناغی
داهاتوو بکات.