جوانڕۆ محەممەد: داواى پەرلەمانێکى کارامان کرد نەک پەرلەمانێک هۆکارى لێکترازان بێت

پووختەى هەواڵ

  • جوانڕۆ محەممەد: دەستشکاندنەوە و قۆڵبادان زیانى بۆ هەمووان دەبێت

  • هەرێمى کوردستان ئێستا پێویستى بەیەکڕیزییە.

  • پێویستە بەیەکدەنگى ڕووبەڕووى هەر مەترسییەک ببینەوە.


جوانڕۆ محەممەد، پەرلەمانتارى فڕاکسیۆنى گۆڕان لە میانى بەشداریکردنى لە بوڵەتنی هەواڵەکانى کەناڵ8، ڕایگەیاند، داواى پەرلەمانێکیان کردووە کە کارابێت نەک پەرلەمانێک هۆکارى لێکترازان بێت.


بەشێک لە قسەکانى جوانڕۆ محەممەد

  • ئێستا دەستشکاندنەوە و قۆڵبادان زیانى بۆ هەوان دەبێت.

  • بۆچونیان وایە پەرلەمان پێویستە بە ڕێککەوتن کارابکرێت.

  • ئێستا عێراق ویستى گۆڕانکارى لە دەستوور هەیە.

  • بەم پەرتەوازەییە چۆن دەتوانیین ڕووبەڕووى ئەو گۆڕانکاریانە ببینەوە.

  • پەرلەمانێکى کارا دەبێت گوزارشت بکات لە هەموو هێزە سیاسییەکان.

  • ئەگەر لە پەرلەمانى کوردستان یەکگرتوو نەبن ناتوانن شەڕى مووچە و مافە دەستوورییەکان لە بەغداد بکەن.

  • پەرتەوازەیی هێزە سیاسییەکان لە هەرێمى کوردستان خزمەت بە هەرێمى کوردستان ناکات.

  • پێویستمان بە پەرلەمانێکە نوێنەرى هەموو هێزە سیاسییەکانى تێدابێت.

  • تاوەکو بە یەکدەنگى ڕووبەڕووى هەر ئاڵنگارییەک ببنەوە کە ڕووبەڕووى هەرێمى کوردستان دەبێتەوە.

ڕۆژى چوارشەممە، لەسەر داواکاری فراکسیۆنی پارتی و چەند لایەنێکی دیکە، پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان دیاریکرد و کۆتاییان بە دانیشتنەکە هێنا.

تەواوى گوتەکانى جوانڕۆ محەممەد لە بوڵەتنیى هەواڵەکانى کەناڵ8 ببینن:

Loading related news...