پــەرلــەمــانــى کــوردســتــان؛ سازان یان ترازان

پــەرلــەمــانــى کــوردســتــان؛ سازان یان ترازان

00:00/00:00
دانیشتنێکى پەرلەمانى کوردستان لە خولی پێنجەم فۆتۆ ئەرشیفى: راگەیاندنى پەرلەمان

پووختەى ڕاپۆرت

  • ئاڵا تاڵەبانى: کۆبوونەوەى پەرلەمان گومانى لەسەر هەموو شتێک دروستکرد.

  • محەممەدى حاجى مەحموود: پێکهێنانى حکومەت لە هەولێر لەمدیو دێگەڵە دەسەڵاتى نابێت.


هاوبەشى، هاوسەنگى و سازان... ئەمە دروشمى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان بوو بۆ دوواین هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، بەڵام ئێستا پارتى کار بۆ دروستکردنى زۆرینە لە پەرلەمانتارى حیزبەکانى دیکە بەبێ ڕەزامەندیی حیزبەکانیان دەکات، بێ لەبەرچاوگرتنى واقیعى سیاسیى هەرێمى کوردستان.


پارتى و مامەڵەى لەگەڵ پەرلەمان و ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق

  • مێژووى هەوڵدانى پارتى بۆ دروستکردنى حکومەت بەبێ خوێندنەوەى دۆخى سیاسى دوور نییە.

  • لە هەڵبژاردنى خولى پێنجەمى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق هەوڵیدا زۆرینەى سیاسى دروستبکات.

  • بەڵام ئەنجامەکەى عێراقى نزیککردەوە لە شەڕێکى خوێناوى.

دۆخى سیاسیى هەرێمى کوردستان بە جۆرێکە هەمیشە بەرپرسانى پارتى و یەکێتى جەختدەکەنەوە کە بەبێ یەکدى ناتوانن حکومڕانى بکەن، نزیکەى 17 ساڵ لەمەوپێش کاتێک هەوڵدرا لە هەر زۆنێک چەند قائیمقامێک لە لایەنى بەرامبەر دابنرێت بۆ تێکەڵاوبوونى تەواوەتیى ئیدارە و شۆڕبوونەوەى بۆخوارەوە، نەتوانرا ئەم کارەبکرێت و سەرکەوتوو نەبوو، ئێستا حکومەتێک لە زۆنێکەوە دەتوانێت حکومى زۆنەکەى دیکە چۆن بکات؟

پەرلەمانى کوردستان هەنگاوێکى ناوە، ئەگەر بەشێک لە هاونیشتمانییان پێیان وابێت ئەم هەنگاوە سەرەتایە بۆ پێکهێنانى حکومەت، ئەوا زیاتر لەوان پێیوایە ئەم هەنگاوە دەبێتەهۆى لێکترازان لە جیاتیى سازان.

Loading related news...